بەڕێوبەری تەندروستی هەولێر: خانمان رۆڵێکی بەرچاویان لە کەرتی تەندروستی هەیە

2021/04/12    208 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
لە پارێزگای هەولێر ٢٦%ی نەخۆشخانەکان ژنان وەک بەڕێوبەر سەرپەرشتی دەکەن، بەڕێوبەری گشتی تەندورستی پارێزگاکەش دەڵێت”خانمانی تەندروستکار رۆڵێکی  بەرچاویان لە کەرتی تەندروستی هەیەو  لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا ئەوەمان بە رونی بینیوە“.
 
 
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە کۆی ١٩ نەخۆشخانە پێنجیان ژن بەڕێوەی دەبات. بە گوێرەی راپۆرتێکی نەوژین بەرزترین رێژەی بەشداری ژنان وەک بەڕێوبەری نەخۆشخانە لەم پاێزگایەدایە.
 
 
دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر، بۆ  'نەوژین' وتی:” لەو  پێنج ‏نەخۆشخانەیە دوانیان‎ ‎بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و مناڵبونن، دوانی دیکەیان نەخۆشخانەی ‏گشتین یەکیان‎ ‎نەخۆشخانەی چاودێری چڕە“.‏
 
 
وتیشی:  ”لەماوەی ئەو ١٥ مانگەی کارم کردوە لەکۆی گشتی گۆڕانکاریەکانی نەخۆشخانەکان کە ٨ نەخۆشخانە بوە ٤‌‎ ‎نێر بوە ٤ ئافرەت بوە، بەڵام ئەوەش مەبەست نیە کە تا چەند باڵانسی ‏جێندەر رەچاو کراوە، چونکە دەرفەت بۆ پیاو و ئافرەت یەکسانە و پێوەر کارکردن و بڕوانامەو خۆکاندیدکردن ‏و ئامادەی بۆ ئیشەکە دەوردەبینێت“.
 
 
هەروەک لە بارەی رۆڵی خانمانی پزیشک و کارمەند بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر، ئاماژەی بەوەکرد: ”لە لیژنەکانی روبەڕوبونەوەی ‏کۆرۆنا بەگوێرەی پسپۆڕی تەندورستکارانی ئافرەت رۆڵیان هەبوە، لە چاودێری نەخۆشەکانیش رۆڵێکی ‏کاریگەر و بەرچاویان هەبوە“.‏
 
 
هەولێر، وەزیری تەندروستی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت بە دەستی خانێکی تەندروستکار(٨\٣\٢٠٢١). وێنە: بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
 
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 242,145     ژمارەی میوان 15