ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان لەدەستداوە لە بارودۆخێکی سەختی ئابوریدان

2021/04/13    568 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
 
سەندیکای کرێکاران و پیشەوەران رایدەگەیەنێت ئەو ژنانەی کە هاوسەرەکانیان لە ژیاندا نەماوە یاخود جیابونەوەتەوە مناڵیان هەیە، لە بارودۆخێکی سەختی ئابوریدان، کۆمەڵگاش روبەڕویان ‏دەبێتە کە دەیانەوێت کاربکەن.
 
 
 
بانە محەمەد، ئەندامی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەران بۆ 'نەوژین'وتی: ”ژنان بە گشتی لە روی ئابوری سەربەخۆوە هەنگاوی باشیان بڕیوە، بەڵام ئەو ژنانەی کە هاوسەرکانیان لە دەستداوە یاخود جیابونەتەوەو منداڵیان هەیە پێویستی زۆریان بە کارە کەچی کۆمەڵگە روبەڕیان دەبێتەوە بەمەش بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن“.
 
 
 
وتیشی: بە گوێرەی بەداداچونەکانیان ئەم ژنانە کەمترین ژمارەی ژنانی کارکەر پێکدەهێنن.
 
 
 
بۆ چارەسەرکردنی بانە محەمەد، ئاماژیبەوەکرد: ”دەبێت رێکخراوەکان رۆڵیان هەبێت بۆ گۆڕینی ئەو دیدگایەی کە دژ بە کارکردنی ئەم توێژەی ژنانە“.‏
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,362,045     ژمارەی میوان 581

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە