سێ کچە یاریزانی کورد ژمارەی پێوانی تۆماردەکەن

2021/04/08    1648 جار بینراوە
 
* نەوژین - هۆزان فەریق
 
 
لە شاری بەغداد و لە چوارچێوەی پاڵەوانیەتی بوکی یاریەکان لە یاریگای جادریە سێ کچە یاریزانی کورد توانیان چەند ریکۆرێکی مێژوی لە یاریەکانی گۆڕەپان و مەیدان تۆماربکەن.‏
 
کوردستان بەمۆ، کچە پاڵەوانی یانەی پێشمەرگەو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، لە راکردنی (١٠٠) مەتری بەربەست لەسەر ئاستی لاوانی کچان ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد بەماوەی (١٥ ‏چرکەو سفر پۆیت ٦ لە چرکەیەک) دا. بەمەش دوای  ٣٥ ساڵ کوردستان توانی ریکۆردی پێشوتر بشکێنێت و ناوی خۆی لە مێژوی ئەم پاڵەوانیەتیە بنوسێتەوە.‏
 
 
کوردستان بەمۆ،  شاری بەغداد پاڵەوانیەتی بوکی یاریەکان لە یاریگای جادریە ٢٠٢١ وێنە: یوسف کەرکوکی
 
هەروەک  لەشکاندنی ژمارەپێوانەییەکان 'چاوان بەهادین' کچە یاریزانی کوردو یاریزانی هەلبژاردی عێراق توانی ببێتە جێگەی سەرنجی سەرۆک وئەندامانی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ‏عێراق پاش ئەوەی ژمارەی پێوانەی مێژوی تۆمارکرد  لەیاری سێ بازبە (١١٫٧٣)مەتر. پلەی یەکەمی لەیارییەکەدا بەدەست هێنا و نازناوەکەی لە 'شەهدقاسم' وەرگرتەوە کە بە ‏‏(١١،٥٥)مەتر تۆماری کردبو.‏
 
 
چاوان بەهادین،  شاری بەغداد پاڵەوانیەتی بوکی یاریەکان لە یاریگای جادریە ٢٠٢١
 
کچانی کورد لە راکردنیش توانیان ژمارەی پێوانیەی تۆماربکەن. کچە یاریزانی یانەی پیشمەرگە 'هۆنیا رەفعەت' لە راکردنی (٤٠٠)مەتری بەربەست ژمارەی پێوانەی عێراقی تۆمار کرد ‏کە ماوەیەکەی(١ خولەک و ٧ چرکەو ٦٣ بەش لە چرکەیەکدا) بو.‏
 

هۆنیا رەفعەت،  شاری بەغداد پاڵەوانیەتی بوکی یاریەکان لە یاریگای جادریە ٢٠٢١

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,723,258     ژمارەی میوان 452

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە