وەزیرو بەرپرسی ژن لە حکومەت دەست بە وەرگرتنی ڤاکسین دەکەن

2021/04/07    1239 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەرپرسانی ژن لە پۆستەکانی وەزیر و بەرپرسی ئیداریی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.
 
کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی  دوێنێ وەک یەکەم وەزیری ژن و دوەم وەزیر لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆڤێد نۆزدەی وەرگرت و ‏رایگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی ڤاکسینی کۆڕۆنام وەرگرت هیوام وایە هەمو لایەک سەلامەتبن.‏
 
 
کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، لە کاتی وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆڤێد نۆزدە، وێنە: هەژماری کوێستان محەمەد
 
هاوکات ئەمڕۆ، نوخشە ناسح، قائیمقامی قەزای هەڵەبجە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت و چەند وێنەیەکی خۆشی لە کاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‏فەیسبوک بڵاوکردەوە  وتی: ”ئەمڕۆ ژەمی یەکەمەی ڤاکسینی کۆڤید نۆزدەم وەرگرت، لەبەرێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجە“.‏
 
 
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای هەڵەبجە، لەکاتی وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆڤێد نۆزدە، وێنە: هەژماری نوخشە ناسیح
 
نزیکەی مانگێک دەبێت چەند جۆرێکی ڤاکسین هاتونەتە ناوەندە تەندروستیەکان لە ناوەندی شار وقەزاو ناحیەکان، بەڵام هاوڵاتیان گومانیان لە بەکارهێنانیان هەیە و لە ‏تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە داوادەکەن بەرپرسان دەبێت لە پێشچاوی ئەوان خۆیان بکوتن بۆ ئەوەی ئەمانیش دڵنیا ببنەوە لە بەکارهێنانی.‏
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,339,633     ژمارەی میوان 3064

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە