* نەوژین
خانمە چالاکوان نەمام غەفوری، لە تەمەنی ٥٣ ساڵی بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی سوید کۆچی دوایکرد، ماوەی ٧ ساڵ بو لە وڵاتی سویدەوە گەڕابوەوە کوردستان و خزمەتی پەنابەرانی رۆژئاوا و کوردانی ئێزدی دەکرد.
نه‌مام مه‌حمودئاغا غه‌فوری، لە ساڵی (١٩٦٨) لە شاری کۆیە لە باشوری کوردستان لە دایک بوە، پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چالاكوانە، ئەو كاته‌ی داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانی دا و شنگالی داگیركرد بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی شنگال و پەنابەران رێكخراوێکی به هاوكاری پزیشكانی كورد له سوید و چالاكوانانی مه‌ده‌نی دامه‌زراند بەناوی 'Joint help for Kurdistan' له هه‌رێمی كوردستان وڵاتی سوید و ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوه.
نەمام غەفەری، لەگەڵ چەند کچێکی ئاوارە، وێنە: هەژماری تایبەتی نەمام غەفوری
بۆ ئەمەش نه‌مام غه‌فوری گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له نزیكه‌وه ده‌ستیكرد به چاره‌سه‌ركردن و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستیی بۆ ئاواره ئێزدییه‌كان، به تایبه‌تی منداڵان و ژنانی كه‌مپه‌كان، ژیانی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌وان ته‌رخان کرد له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له بواره‌كانی ته‌ندروستی، مافی ژنان، په‌روه‌رده، بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری.
دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (١/٤/٢٠٢١) له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید كۆچی دوایی كرد.
نەمام غەفەری، لەگەڵ چەند کچێکی ئاوارە، وێنە: هەژماری تایبەتی نەمام غەفوری