هەوار فارس: بە زمانی کوردی لە تونس نمایشی شانۆیی دەکەم

2021/03/27    1172 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە شانۆکار ھەوار فارس، رایگەیاند ئەمڕۆ لە وڵاتی تونس بە زمانی کوردی نمایشێکی شانۆیی پێشکەش دەکات.
 
ھەوار فارس، ماوەی ١١ ساڵە بە بێ دابڕان لە هونەری شانۆ بەردەوامە، ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی شانۆ هەوار، لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک چەند وێنەیەکی بە جل و بەرگی کوردی بڵاوکردوەتەوەو نوسیویەتی "لە رۆژی شانۆ (٢٧/٣) لە وڵاتی تونس بەزمانی شیرینی دایک دەدوێم  و نمایش دەکەم"  
 
دەشڵێت: "بەکردار رۆژی شانۆی جیھانی  پیرۆزدەکەین".
 
 
هەوار فارس(٢٠٢١)، لە هۆڵێکی شانۆی وڵاتی تونس، وێنە: هەژماری هەوار فارس.
 
هەوار فارس، لەساڵی (١٩٩٢) لە شاری ھەولێر لە دایک بوه‌ لە ئێستادا لە شاری کەرکوک دەژێت، دەرچوی بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ‏کەرکوکه‌، بەشداری دەیان کاری شانۆی کردوە، لە شارەکانی هەرێم و عێراق وڵاتانی(تونس، ‏ئوردن، تورکیا و ئێران).‏
 
 
 
 
 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,509     ژمارەی میوان 60

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە