پرسی یەکسانی جێندەری دەبرێتە پەرلەمان

2021/03/10    315 جار بینراوە

 

* نەوژین

 

بۆ دەکردنی یاسای تایبەت بە پرسی یەکسانی جێندەر، تۆڕی رێکخراوەکانی ئافرەتان دەچنە پەرلەمان.

 

نوێنەرانی تۆڕی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان کە پێکدێت لە نوێنەرانی ١٢ رێکخراوی ئافرەتان و ژنانی پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کورستان، لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی داکۆکیکردن  لە مافی ئافرەتان کۆبونەوە.

 

لە کۆبونەوەکەدا چەند داواکارییەک تایبەت بە باشترکردنی ھەلومەرجی ئافرەتان و پشتیوانی یاسایی لە روی ھەموارکردنی چەند بڕگە و ماددەیەکی یاسا پەیوەندارەکان بە ئافرەت و خێزان و پێویستی دەرچواندنی یاسای نوێێ ھاوچەرخ بۆ جێگیرکردنی پرەنسیبەکانی یەکسانی جێندەری لە گشت کایە و سێکتەرەکانی ژیان، ئاڕاستەی پەرلەمان کرا.

 

هاوکات داوا لە پەرلەمان کرا لە دۆسیەکانی کوشتنی ژنان چاودێری ورد بکەن.

 

دوابەدوای کۆبونەوەکە لەنجە دزەیی، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: ئێمە لە پەرلەمان پشتیوانی خۆمان بۆ داواکاریەکان دەردەبڕین.

 

 

 



ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 242,266     ژمارەی میوان 14