* نهوژین
لەپێشبڕکێی وتاری زانستی (Scientific Essay Competition 2020) لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی (٢٠٢٠)، دو کچە فێرخوازی کۆلێژی زانست لە سێ براوەکەی پێشبڕکێکە بون.
لە پێشبڕکێکەدا کچە فێرخواز: سارینا سامان، پلەی دوەمی بەدەست هێناوە لە کۆلێژی زانست بەشی بایۆلۆجی، هاوکات کچە فێرخوازی بەشی زانستی کیمیا: شنیا فوئاد، توانیویەتی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.
کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی بڵاوی کردوەتەوە: پێشبڕکێکە لەلایەن رێکخراوی نوێبیرە سازکراوە، لە ساڵی یەکەمیدا پێشبڕکێکە لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوە.
ئاماژە بەوەشکراوە: هەڵسەنگاندنەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند لە سێ زانکۆی جیاوازەوە (زانکۆی سلێمانی، زانکۆی ئۆھایۆ لە ئەمریکا و زانکۆی گرەیفسواڵد لە ئەڵمانیا)، یەکەم و دوەم و سێیەمی پێشبڕکێکە دەستنیشان کران.