مەسرور بەرزانی: ”هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتن نیە“
ھەواڵ
2021/04/17 , بینین : 785
 
* نەوژین
 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت"کۆمەڵگەی ئێمە هەرگیز پێش ناکەوێت ئەگەر ژنان  نەتوانن بە بێ ترس بژین بۆیە دەبێت کۆتایی بە کوشتن لە ژێر ناوی شەرف بهێندرێت. هاوکات وەزیری ناوخۆش بۆ ئەو پرسە رادەسپێرێت.
 
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەپەیامێکیدا لە هەژماری  تویتەریدا نوسیویەتی”هیچ شەرەفێک لە کوشتنی ژندا نیە، کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر ژنان نه‌توانێت به‌ ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژین“.
 
سەرۆکی حکومەت دەشڵێت: ”وه‌زیری ناوخۆم راسپاردوه‌ بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به‌ سزای خۆی بگات“.
 
پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت دوای ئەوە دێت لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر دو ژن لە هەرێم کوژراون.
 
بەیانی رۆژی (١٥/٤/٢٠٢١) ژنێک لە شاری کۆیە لەلایەن باوکیەوە کوژرا و پۆلیسیش چوار کەسی بە تێوەگلان لە تاوانەکە دەستگیرکردوە. هاوکات شەوی (١٦/٤/٢٠٢١) لە شاری هەولێر ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ کە دایکی ٣ منداڵە لە ماڵی باوکی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەستڕێژی گولەی لێکراو گیانی لە دەستدا، تاوانبارەکەش هەڵهاتوەو تاوەکو ئێستا دەسگیرنەکراوە، پۆلیسی شارەکەش دەڵێت: ”فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوە“.
 
زۆرترین بینراوەکان