
* نەوژین
ئەو ژنەی لە قەزای کفری بەهۆی سوتانەوە گیانی لە دەستدا لێکۆڵینەوە سەرتایەکان هۆکاری سوتانەکەیان ئاشکراکردوەو وتەبێژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی گەرمیان دەڵێت: تا ئیستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.
درەنگانێکی شەوی رابردو ژنێکی تەمەن ٥٣ ساڵ لە قەزای کفری بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار. رزگار کەریم، یاریدەدەری بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش بە 'نەوژین'ی راگەیاند: ” کاتژمێر(٣:١٠) شەوی رابردو ژنێک بەناوی (ل.ف) بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، سوتاویەکەی سەدا سەد بو هەمو جەستەی سوتابو پێش گەشتنی بە ئێرە گیانی لە دەستدابو“.
(ل.ف)لە دایک بوی ساڵی (١٩٦٨) کاتژمێر (١:٣٠) شەوی رابردو لە ماڵەکەی خۆیان لە قەزای کفری سەر بەئیدارەی گەرمیان سوتا. هاوسەرەکەی و کورێکی ئاسەواری سوتاوی بەجەستەیانەوە. بەشێوەیەک سوتاوی کوڕەکەی زۆرەو پزیشک رەوانەی سلێمانی کردوە، لەسەر روداوەکەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە.
لێکۆڵینەوەکان چیان دەرخستوە؟
ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە گەرمیان، بە 'نەوژین'ی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی بە مردوی گەیەندرایە نەخۆشخانە وتەی لێوەرنەگیراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە سەرتایەکان و بۆ شوێنی روداوەکەو چۆنیەتی گیان لە دەستدانی دەریخستوە روداوەکە خۆکردی بوە و بە نەوت خۆی سوتاندوە لە ماڵی خۆیان“.
وتیشی: ”هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە“. لەسەرتایی لێکۆڵینەوەکاندان کەشفی شوێنی روداوەکە کراوە وتە لە کەس و کار و هاوڕێ و دراوسێکانیان وەردەگیرێت تا ئەوکاتەی دەگەنە دەرئەنجامی کۆتایی و پاڵنەر یان بکەری پشت روداوکە ئاشکرادەبێت بەردەوام دەبن.
لە ماوەی ساڵی رابردو لە گەرمیان ٢ حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنان تۆمارکراوە و لە ماوەی ئەمساڵیش بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان ئاماری مانگی یەکی بڵاوکردەوەتەوە کە یەک حاڵەتی سوتانی ژنانی تێدا تۆمارکراوە.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان