گەرمیان: ژنێکی ٥٣ ساڵ بە سوتانێکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

2021/04/08    924 جار بینراوە

 

* نەوژین

درەنگانێکی شەوی رابردو ژنێکی تەمەن ٥٣ ساڵ لە قەزای کفری بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار،یاریدەدەری بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت”جەستەی بە تەواوی سوتابو، پێش گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە“.

 

رزگار کەریم، یاریدەدەری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، لە قەزای کەلار بە 'نەوژین'ی رایگەیاند: کاتژمێر(٣:١٠) شەوی رابردو ژنێک بەناوی (ل.ف) بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، سوتاویەکەی سەدا سەد بو هەمو جەستەی سوتابو پێش گەشتنی بە ئێرە گیانی لە دەستدابو“.

 

وتیشی: ”روداوێکی سەیر و گوماناوی بوە بەو کاتە درەنگەی شەو ژنێک بە سوتاوی بهێندرێتە نەخۆشخانەو لەگەڵیدا کوڕێکی تەمەن ٢١ ساڵی هاتبو کە بەوتەی خۆی هەوڵی کوژاندنەوەی دابو دەست و سنگی سوتابو ئەویش رەوانەی سلێمانی کرا“.

 

(ل.ف)لە دایک بوی ساڵی (١٩٦٨). نەوژین، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتانی گەرمیانەوە کرد، بەڵام بێ وەڵام بو.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,911     ژمارەی میوان 265

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە