دژ بە هاوسەرگیری کچە ١٣ ساڵەکەی هەریر گردبونەوە سازدەکرێت

2020/11/28    503 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پێدانی کچێک لەبری قەرز بە پیاوێک لە ناحیەی هەریری قەزای شەقڵاوە، کاردانەوەی لێکەوتەوە و چالاکوانانی ژنان دەڵێن ئەمە دەستدرێژی سێکسیە بە ناوی هاسەرگیریەوە، بەوھۆیەشەوە سبەی لە سێمانی گردبونەوە ئەنجام دەدەن.
 
چەند رۆژێکە زانیاریی لەبارەی ھاوسەرگیری پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لەگەڵ کچێکی ١٣ ساڵ لە ناحیەی ھەریر بڵاوبوەتەوە، کە بە پێی زانیارییەکان هۆکاری هاوسەرگیرییەکە قەزاربونی باوکی کچەکەبوە کە لەبری قەرز کچەکەی بەو کەسە داوە کە خاوەن قەرزەکەیە.
 
ئەم ھەواڵە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، لەمچوارچێوەیەشدا بڕیارە سبەی گردبونەوەی ناڕەزایەتی لە سلێمانی ئەنجام بدرێت.
 
بەهار مونزیر، بەڕیوبەری رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان(PDO)، لەمبارەیەوە رایگەیاند: سبەی کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی لە پارکی نالی دژی دەستدرێژی سێکسی بە ناوی هاوسەرگیریەوە کۆدەبینەوە.
 
وتیشی: دەتوانین پێکەوە لەبەرامبەر ئەم دیاردە قێزەونە بوەستینەوە.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ هاوسەرگیریەکی دیکەی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵ هەڵوەشێندرایەوە.
 
شێخ جوقی سەلۆ تەحسین، تەمەن ٥١ ساڵ کە هاسەرگیری لەگەڵ "ئەلیس"ی ١٤ ساڵ کردبو، دوێنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند کە پەشیمانبوەتەوە و هاسەرگیریەکەیان هەڵوەشاندوەتەوە.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,369,101     ژمارەی میوان 390

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە