* نه‌وژین
لەماوەی ئەم دوساڵەدا لە هەرێمی کوردستان چەند حاڵەتێکی کوشتنی ژنان تۆمارکراوە کە پێش کوشتنیان ئەو ژنانە پەنایان بردوەتە بەر نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەتان و دادگا، دواهه‌مینیان (مونیره)یه، ئه‌و ژنه‌ى شه‌وى هه‌ینی له كه‌لار له‌لایه‌ن سێ برایه‌وه كوژرا.
ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌مه، هه‌واڵی روداوى خنكاندنى ژنێك له‌لایه‌ن سێ برایه‌وه و هه‌ڵواسینى له ماڵه‌كه‌ى خۆی دا له‌كه‌لار، هه‌رێمى كوردستانى شۆك كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد ناڕه‌زایه‌تیه‌كى زۆری لێبكه‌وێته‌وه چ له ناو خه‌ڵك و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت وڵاتانى دیكه‌ش وه‌ك له راگه‌یه‌نراوى كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر پیشاندرا.
به‌ڵام هه‌مو ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له‌كاتێكدا بون، كه (مونیره) دونیای به‌جێهێشت و مناڵه دو ساڵیه‌كه‌یشی ته‌نیا و بێكه‌س كرا. ئه‌و نه یاسا و نه حكومه‌ت نه‌یانتوانى ژیانى بپارێزن.
له سكاڵالێكراوه‌وه بۆ قوربانى
"هاوسەرەکەی مونیرە هاتە نوسینگەکەی ئێمە و سکاڵای دژی ژنەکەی تۆمارکرد کە خیانەتی لێکردوە، لەلای ئێمە دۆسیەیان بۆ کرایەوە، ژنەکەی بە بڕیاری دادگا بە کەفالەت ئازاد کرا، بەڵام لەبەر مەترسی لەسەر ژیانی خرایە شێڵتەر، (٥٠) رۆژ لەوێ مایەوە، دواتر بە بڕیاری دادگا بە مانگێک بەندکرا، کە ئازادیش کرا بە کەفالەت دادگا بەڵێنی لە کەسوکاری وەرگرت کە ژیانی پارێزراو بێت". فریاد هیدایەت، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئافرەتان، وادەڵێت.
وتیشی: ساڵێک و هەشت مانگ ئەم دۆسیە مایەوە.
ئه‌م رێوشوێنانه‌ى به‌رامبه‌ر به كه‌یسی ئه‌م ژنه گیراونه‌ته‌به‌ر، به وته‌ى چالاكوانێكى ژنان، نه‌گونجاو بوه.
شوكریه غه‌فور، لێپرسراوی لقی گەرمیانى یەکێتی ژنانی کوردستان، دەڵێت: "کەیسەکان پەردەپۆش دەکەن تاوەکو ژنەکە دەکوژرێت".
وتیشی: "تێناگەم ژنێک دێتە نوسینگەکانی پاراستنی ژنان و دەڵێت دەمکوژن، ئەوانیش دڵنیان بنەماڵەکەی خۆیان مەڵاس داوە وەک گورگێکی برسی بۆ کوشتنی، چۆن دەچن ئەو ژنە دەخەنەوە بەردەستیان؟!".
ئه‌و چالاكوانه به‌توندى ره‌خنه‌ى له حكومه‌ت گرت و وتیشی: کەیسەکان کپ دەکەنەوە و ناهێڵن ئێمە لە رێکخراوەکان بزانین، حکومەت خۆشی بەو شێوەیە ژن دەپارێزێت.
ژنێك هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ر بێت چۆن به به‌ڵێننامه بابه‌ته‌كه‌ى كۆتایی پێده‌هێنرێت؟
پڕکردنەوەی بەڵێنامەیەک لە دادگاکان لە کاتی دۆسیەی مەترسی لەسەر ژنان، بە یەکێک لە هۆکارەکان دادەنرێت کە ژنان کوشتنەکەیان دوای سکاڵاکانیان دەبێت.
بەرێوبەری نوسینگه‌ى مافی مرۆڤ لە گەرمیان، دەڵێت: ژنێک کە مەترسی لەسەر ژیانیەتی ناکرێت بە پڕکردنەوەی بەڵێنامە بابەتەکەی کۆتای پێبهێندرێت، چونکە ئەوکەسانە خۆیان فیدای ئەکەن بەس بەبۆنەی ئەوەی وه‌كخۆیان ده‌یڵێن شەره‌فیان بگەڕێنەوە.
حەیدەرفازڵ، وتیشی: تاوەکو ئێستا میکانیزمێکی گونجاو دانەنراوە بۆ ئەم جۆرە مەترسیانەی لەسەر ژنان دروست دەبێت، ئەمساڵ چەند حاڵەتێکی هاوشێوەمان بینی کە کەیسەکان دەچنە لای حکومەت ئەوکات دەکوژرێن، واتە دەبێت رێگەچارەی دیکە دابنرێت، گرنگە یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی هەموار بکرێتەوە.
"کوشتنێکی دڕندانە"
شەوی(٢٠/١١/٢٠٢٠) باران بەخوڕ دەبارێت لە گەرەکی شارەوانی ٢ لە قەزای کەلار، قیژەو ناڵەی مناڵێکی سێ ساڵ ماڵە درواسێیەک دەباتە سەر تەرمی ساردەوەبوی دایکی، کاتێک دەبین دەستی بە کراسەکەی دایکیەوەیەتی کە سێ براکەی لە پێش چاوی ئەودا خنکاندویانە و هەڵیانواسیوە.
پۆلیس چوار کەس دەستگیردەکات کە سێیان برای مونیرەن و پێکەوە تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
عه‌لی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، دەڵێت: کە ئاگەدارکراینەوە دەستبەجێ مەفرەزەکانمان چونە شوێنی روداوەکە، دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (م. ا. م) لەدایکبوی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا لەلایەن سێ برایەوە هەڵواسراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان ناوە بەتاوانەکەدا، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 تۆمەتباران بەندکراون.
کێ بە مادەی ٤٠٦ دەستگیردەکرێت و سزاکەی چیە؟
مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، تایبه‌ته به كوشتنى به‌ئه‌نقه‌ست، سزاکەی ده‌گاته لەناوبردن (اعدام) یان بەندکردنی تاھەتایی، لەم کەیسەشدا چەند خاڵێک کە بۆ ئەو سزایە دیاریکراوە تێیدا دەبینرێت.
وەک ئەوەی لە یاساکەدا هاتوە ئەگەر کوشتنەکە مکوڕی پێشینە یان چاودێری تێدا بێت، یان ئەگەر تاوانبار رێگایەکی دڕندانەی لە کردەوەکە بەکارھێنا بێت.
"هەر ژنێک دەکوژرێت باسی ئەخلاق دەکرێت"
"لە دوای کوشتنی مونیرە پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دەزگاکانی راگەیاند بون بە باسی چۆنیەتی کوشتنەکەی و لایەنی ئەخلاقی کوژراوه‌كه، ئەمەش سەری کێشا بۆ ئەوەی بە رێژەیەکی زۆر لە سەرنج و کۆمێنتەکان ببینین کە کوشتنەکە بە حەق بدەن لە قەڵەم". حەیدەر فازڵ، وادەڵێت.
وتیشی: کە ژنێک دەکوژرێت راستەوخۆ بە دوای لایەنە ئەخلاقیەکە دەگەڕێن وەک لە تاوانی کوشتنەکە کەچەند قێزەونە، کەچی راستیەکەش کە دەردەکەویت کە ئەوەش نەبوە یان هەڵە تێگەشتن بوە.
"دەبێت هەمو ئەوانەی لە ده‌ستیان له تاوانه‌كه هه‌بو سزا بدرێن"
لێپرسراوی لقی گەرمیانى یەکێتی ژنان، باس له‌وه‌ده‌كات كه نه‌ك به‌ته‌نیا ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌شى كه هانده‌ر و پاڵپشت بون سزا بدرێن.
شوکریە غه‌فور، وتیشی: چاوه‌ڕێین دادگا سەرجەم ئەو کەسانە بانگهێشت بکات کە لەم دۆسیە تێوەگلاون، ناکرێت کوشتنی ژن بەم شێوەیە لە دیوەخانەکاندا رەوایەتی پێدرێت و بەردەوام بێت.