* نەوژین
بە بڕیارێک لە سەرتاسەری عێراق ژنانی ئێزیدی بەدەر دەکرێن لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ، خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و ١٠ نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد دەکرێت.
بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژنان و کچانى ئێزدى لە مەرجى خوێندن لە زانکۆ، ماستەر و دکتۆرا دەبەخشرێن، مەرجیش بۆ ئەمە ئەوەیە لە کەمپى ئاوارەکان بێت یان گەڕابێتەوە بۆ زێدى خۆى یان رزگاربوى دەستى داعش بێت.
بەپێی ئەم بڕیارە ژنان و کچانی ئێزیدی بەدەردەکرێن لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ، خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و ١٠ نمرەش دەخرێتە سەر کۆنمرەی ئەو ژنە ئێزدیانەى دەیانەوێت لە زانکۆ یان ماستەر و دکتۆرا وەربگیرێن.
لەبارەی بڕیارەکەوە، وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە راگەیەندراوێک دا ئاماژەى بەوەکرد: ئەم هەنگاوە وەک هەنگاوى جێبەجێکردنى چەند پێشنیازێکە بۆ کەمکردنەوەى کوشتن و خۆکوشتنی ژنانى ئێزدى.