ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەیان دو برا دەستگیردەکات

2025/04/07    109 جار بینراوە


* نەوژین

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دو برا رادەگەیەنێت، کە لە قەزای مەخمور هەستاون بە کوشتنی خوشکەکەیان و دواتر بۆ شاری هەولێر هەڵهاتون.

رۆژی هەینی ٤ـی ئەم مانگە، هەواڵی کوشتنی کچێکی تەمەن ٢١ ساڵی دانیشتوی قەزای مەخمور بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن برایەکیەوە بە دەستڕێژی گوللە کۆتایی بە ژیانی هێندرابو.

لەبارەیەوە ئاسایشی هەولێر بڵاویکردوەتەوە: کچەکە لەلایەن دو برایەوە بەناوەکانی (ع،ش،ع) و (ج،ش،ع) کوژراوە، تۆمەتباران لەدوای روداوەکە بۆ خۆ شاردنەوە هاتبونە شاری هەولێر، بەڵام دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر توانیمان دەستگیریان بکەین.

قەزای مەخمور، یەکێک لەناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانە، بەڵام لەڕوی کارگێڕیەوە خراوەتە سەر پارێزگای موسڵ کە پارێزگایەکی عێراقیە.

ئاسایش لەبارەی هۆکاری کوشتنی کچەکە، دەڵێت: روداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بوە، بەبێ ئەوەی بە وردی هیچ زانیارییەک لەبارەی کێشەکەوە بخاتەڕو.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,470,954     ژمارەی میوان 1917

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە