'ئەوین' بەپلەی باڵا بڕوانامەی ماستەرى لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بەدەستهێنا

2025/04/05    133 جار بینراوە


* نەوژین

کچێکی کورد لە وڵاتی بەریتانیا ماستەری بە پلەی باڵا لە بوارى هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بەدەستهێنا، دەڵێت: ماستەرنامەکەم کەلێنێکی گەورە لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی پڕدەکاتەوە.

ئەوین ئەنوەر، دانیشتوی شاری سلێمانی، وەک یەکەم ژنی کورد بڕانامەی ماستەری لە بوارى هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە پلەی باڵا (پلەی یەکەم) لە زانکۆی بەناوبانگی نێودەڵەتی بەریتانیا لە شاری لیڤەرپوڵ بەدەستهێنا.

ماستەر نامەکەی داهێنانی سیستمێکی نوێ ـیە بۆ دۆزینەوەی ئیمێڵی ساختە، لەبارەیەوە ئەوین ئەنوەر لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: ماستەرنامەکەم کەلێنێکی گەورە لە بواری سایبەری سیکیوریتی کە یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی ئاسایشی ئەلکترۆنی پڕدەکاتەوە، کاردەکات بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و مۆدێلەکانی دیپ لێرنین، کە هاوکارە بۆ جیاکردنەوەی ئیمێڵى دروست و لە ئیمێڵى ساختەکان.

ئاشکرایکردوە: لەکاتی تاقیکردنەوەی داهێنانەکەی دا، لەکۆى هەزار و ٨٠٠ ئیمێڵ، ٩٦%ـیانی یەکلاکردوەتەوە.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,470,903     ژمارەی میوان 1884

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە