بەڵگەفیلمێکی تایبەت بە کچێکی کورد چەند خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەستدەهێنێت

2024/06/07    325 جار بینراوە


* نەوژین

بەڵگەفیلمێک کە باس لە چیڕۆکێکی تراژیدیای کچێکی کورد و خێزانەکەی دەکات، ژمارەیەک خەڵات لە ٦٤ـەمین فیستیڤاڵی فیلمی کراکۆڤ بەدەستدەهێنێت.

بەڵگەفیلمەکە بەناوی (دارەکان بێدەنگن)ـنە و باس لە چیرۆکی تراژیدیای کچێکی کوردی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی (رونا) و خێزانەکەى دەکات.

فیلمەکە خەڵاتی ئەسپی زێڕینی هۆبی وەک باشترین بەڵگەفیلمی پۆڵۆنی سەرو ٣٠ خولەکی بەدەستهێنا، لە بەشی کێبڕكێی نێودەوڵەتیش دا خەڵاتێکی تایبەت بە فیلمەکە و رونا، کچە ئەکتەری بەشداربو لە فیلمەکەدا بەخشرا. 

چیرۆکی فیلمەکە بەم شێوەیەیە: دایکی (رونا) کۆچی دوایی دەکات و چەند هەفتەیەک رونا و باوک و براکانی لەنێو دارستانەکانی سنوری پۆلۆنیا و بێلاروس دەمێننەوە. ئەم کارەساتە وا لە (رونا) دەکات بە ناچاری هەوڵ بدات جێگای دایکی بگرێتەوە بۆ ئەوەى ئاگاداری چوار برا بچوکەکەی و باوکی بێت کە باوکییان دوای لە دەستدانی هاوسەرەکەى توشی خەمۆکی دەبێت.

لە فیستیڤاڵەکە دا ١٨٠ فیچەر، ئەنیمەیشن، فیلمی دۆکیۆمێنتەریی جیهانیی بۆ جاری یەکەم نمایشکران. بەرهەمە بەشداربوەکانی فیستیڤاڵەکە لە سەرانسەری جیهان پێکهاتبون.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,565,862     ژمارەی میوان 2337

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە