ژنە وەزیرێک بە باشترین وەزیر لەسەر ئاستی جیهان دیاریدەکرێت

2024/02/15    216 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە لوتکەی حکومەتەکانی جیهان لە دوبەی، خەڵاتی باشترین وەزیری ساڵ بە وەزیری تەندروستی گشتی وڵاتی قەتەر کە ژنێکە، بەخشرا.

دوێنێ چوارشەممە (١٤ـی شوبات)، لوتکەی حکومەتەکانی جیهان دوای سێ رۆژ بەردەوامی کۆتایی بەکارەکانی هێنا کە تێیدا زیاتر لە ٢٥ سەرۆک حکومەت و سەرۆکی وڵاتان، ١٢٠ شاندی حکومی و ٨٥ رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەشداربون تێیدا. 

لەکۆتا رۆژی لوتکە دا د. حەنان محەمەد، وەزیری تەندروستی گشتی قەتەر بە باشترین وەزیر هەڵبژێردرا و بەوهۆیەوە خەڵاتکرا، ئەوەش لەپای چەند دەستپێشخەریەکی جیاواز کە لەمیانی ماوەی وەرگرتنی پۆستەکەیدا ئەنجامی داون، لەنمونەی: هاندانی هاوڵاتیان بۆ زیادبونی چالاکیی جەستەیی و باشترکردنی کوالێتی ژیانیان، بەتایبەت بۆ  مناڵ و مێردمناڵان.

ئەم خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە، لەلایەن دامەزراوەی لوتکەی حکومەتی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پرایس واتەرهاوس کوپەرز رێکدەخرێت، ئامانج لێی پیشاندانی سوپاسگوزاریە بۆ ئەو وەزیرانەی کە نوێنەرایەتی باشترین مۆدێلی پێشەنگی حکومەتی جیهانی دەکەن، لە پەرەپێدانی سیستم و جێبەجێکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگە جیهانییەکان.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,574     ژمارەی میوان 751

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە