سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان: ساڵی رابردو پێشلێکاری بەرامبەر بە ژنانی رۆژنامەنوس تۆمارنەکراوە

2024/01/22    277 جار بینراوە

 

* نەوژین

سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان، راپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان راگەیاند و بەپێی راپۆرتەکە لەماوەی ساڵی رابردو دا هیچ پێشێلکارییەکە بەرامبەر بە ژنانی رۆژنامەنوس تۆمارنەکراوە.

سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان، ئەمڕۆ (٢٢ـی کانونی دوەمی ٢٠٢٤) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی دا راپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاری لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستانی خستەڕو. 

بەپێی راپۆرتەکە کە کۆپیەکی دەست نەوژین کەوتوە، دەرکەوتوە: لەمیانی ساڵی رابردو (٢٠٢٣)ـدا هیچ پێشێلکاریەک دژ بە هیچ ژنە رۆژنامەنوسێک لەدەرەوەی دەزگاکەی ئەنجامنەدراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ساڵی رابردو دا و بەپێی ئاماری سەندیکاکە (١٢٨) دەزگا و رۆژنامەنوس پێشێلکاریان بەرامبەر ئەنجامدراوە.

هاوکات سەندیکاکە راپرسی سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی لەنێو دەزگاکانیش ئەنجامدەدرێن، ئەنجامداوە.

بەڵام لەمیانی راپرسیەکە دا، ژنانی رۆژنامەنوس باسیان لە هیچ پێشێلکاریەکی رەگەزی نەکردوە، بەڵکو هاوشێوەی پیاوانی رۆژنامەنوس، پێشێلکاریەکانیان بریتیبونە لە: مامەڵەی مەزاجی بەڕێوەبەر، جیاکاری لەپێدانی مۆڵەت، کەمی گرێبەست، پابەندنەبون بە گرێبەست، سوکایەتی و بێڕێزیکردن بەرامبەریان، کەمی کرێی ئیشکردن و نابەرامبەری کاتژمێری ئیشکردن بەرامبەر کرێکانیان.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,376,942     ژمارەی میوان 252

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە