لەکۆی ۱۷ خوێندنگەی ئامادەیی لە کەلار تەنها (٤)ـیان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن

2023/12/27    422 جار بینراوە

 

* نەوژین

لەکۆی ۱۷ خوێندنگەی ئامادەیی لە کەلار تەنها ٤ـیان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلاریش دەڵێت: مامۆستایانی ژن خۆیان ئامادەییان تێدانییە بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوبەریی. 

بەپێی ئامارێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار بۆ نەوژین، دەرکەوتوە ۱۷ قوتابخانەی ئامادەیی لەسنوری قەزاکە دا هەن، لەو ژمارەیە تەنها (٤)ـیان ژن تێیدا بەڕێوەبەرە، کە دەکاتە رێژەی (٢٣%).

لەوبارەیەوە، عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، بە نەوژینی وت: ئێمە رازین و لاریمان نییە تەنانەت پێمان خۆشە زیاتر لە (٥٠%)ـی بەڕێوەبەرەکان ژن بن، بەڵام بەداخەوە وانیە، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە ئەرکی بەڕێوەبەری قورسە و ژنان بەهۆی ئەوەی سەرقاڵیان بە کاری ماڵ و مناڵەوە پێیان ناکرێت.

زیاتر وتی: داوامان لە دەیان مامۆستای ژن کردوە بۆ ئەم کارە، بەڵام رەدیانکردوەتەوە و وتویانە ئامادەیی ئەو ئەرکەیان تێدا نییە، تەنانەت هەندێک ژن کە پۆستی جێگری بەڕێوەبەریشمان پێداون، هێشتا ناڕازی بون و دوای ماوەیەک وازیان هێناوە.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,167     ژمارەی میوان 472

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە