باوکێک لەناو بازاڕی تەقتەق فیشەک بە کچەکەیەوە دەنێت

2023/12/27    464 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە سنوری ناحیەی تەقتەق، باوکێک کچەکەی بە فیشەک بریندارکرد و بەپێی زانیاریەکانیش هەڵهاتوە و دەستگیرنەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٧ـی کانونی یەکەم)، لە ناوبازاڕی ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە، باوکێک لە دورەوە و لەنێو سەیارەکەی تەقەی لە کچەکەی کرد و بەهۆیەوە بریندار بو.

بەپێی زانیاریەکانی نەوژین، روداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بوە، باوکی کچەکە ماوەی ساڵێکە لە ژنەکەی جیابوەتەوە و کچەکە و دایکی پێکەوە لە ناحیەکە ژیاون و باوکەکەش لەدەرەوەی ناحیەکە.

هەر بە پێی زانیاریەکان، باوکەکە دوای روداوەکە هەڵهاتوە و هێشتا دەستگیرنەکراوە.

هاوکات لەبارەی دۆخی تەندروستی کچەکە، پۆلیسی تەقتەق، دەڵێت: دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و فیشەکەکە بەر بەشی سەرەوەی جەستەی کەوتوە.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,302     ژمارەی میوان 584

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە