ژنێکی كورد لە ریزبەندی ١٠٠ ژنی کاریگەری ساڵدایە

2023/11/21    242 جار بینراوە

 

* نەوژین

ئاژانسی بی بی سی لیستی ١٠٠ ژنی کاریگەری جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاشکرا کرد و لە لیستەکە دا ناوی ژنێکی کورد هەیە.

بەسیمە عەبدولڕەحمان، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئاژانسی (کەسک) بۆ راوێژی بیناسازیی و بەکارهێنانی وزەی سەوز (نوێبوەوە) لە عێراق، ئەو ژنە کوردەیە کە ناوی لەنێو لیستەکەدایە.

بی بی سی لەبارەی بەسیمەوە نوسیویەتی: لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی دەستیان بەسەر بەشێکی زەبەلاحی وڵاتەکەی دا گرت، بەسیمە لە زانکۆ لە ئەمریکا دەیخوێند، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان دا زۆرێک لە شارۆچکەکانی عێراق وێران بون، بۆیە کاتێک بەسیمە دوای تەواوکردنی ماستەرەکەی لە (ئەندازیاری پێکهاتەیی) گەڕایەوە ماڵەوە، رێگەیەکی بۆ هاوکاریکردنی وڵاتەکەی دۆزیەوە و ئاژانسی 'کەسکی' دامەزراند.

بۆ ئەمساڵ لە لیستەکە زیاتر گرنگی بەو ژنانەدراوە کە لەبواری کەشوهەوا و ژینگە کاردەکەن.

لەبارەی خراپی دۆخی کەشوهەوا لە جیهان دا، بەسیمە دەڵێت: زۆرجار دڵەڕاوکێم هەیە سەبارەت بە قەیرانی کەشوهەوا، ناتوانم خۆم بپارێزم لەوەی کە چۆن کەسێک دەتوانێت ئارامی بدۆزێتەوە بەبێ ئەوەی بەشێک بێت لە چارەسەری کەمکردنەوەی مەترسییەکانی.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,195     ژمارەی میوان 498

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە