لە هەولێر برایەک خوشکێکی خۆی کوشت

2025/05/03    86 جار بینراوە


* نەوژین

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی برایەک شەوی رابردو بە دەستڕێژی گوللە خوشکەکەی کوشت، دوای دو کاتژمێر دەستگیرکراوە.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: لەدوای ئاگادارکردنەوەمان لە روداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەیراوە، رۆشتینە شوێنی روداوەکە و دەستمان بە لێکۆڵینەوەکرد، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت برایەک خوشکەکەی کوشتوە.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبار بەناوی (ع. ٲ. ع)) تەمەنی ١٨ ساڵە، کچەکەش بەناوی (ن. ٲ. ع) تەمەنی ١٧ ساڵ بوە.

پۆلیس رونیکردوەتەوە: دوای دو کاتژمێر لە روداوەکە، تۆمەتبارمان دەستگیرکرد و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ راگیراوەکەدا دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتوە: تۆمەتبار بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە، بەبێ رونکردنەوەی کێشەکە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی نەوژین کوڕەکە بە هاوسەرگیریی خوشکەکەی رازیی نەبوە و هەر بەوهۆیە لەدوای دروستبونی دەمەقاڵێ لەگەڵ ماڵەوەیان، دەستڕێژی گوللەی لە خوشکەکەی کردوە و ١١ گوللەی پێوەناوە



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,483,826     ژمارەی میوان 16

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە