* نەوژین
لێپرسراوی نوسینگهى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژى كهلار، ئاشکرایدەکات: حاڵەتەکانی ناپاکی هاوسەری بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردو (٢٥%) زیادیکردوە.
ئهیوب حسێن، لێپرسراوی نوسینگهى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژى دژ بە ژنان و خێزان له كهلار، له میانهى بهرنامهى ‘رۆژێكى تر’ لە رادیۆى دهنگ، رایگەیاند: "حاڵەتەکانی ناپاکی هاوسەری لە کەلار بەراورد بە ساڵی رابردو بە رێژەی (٢٠% بۆ ٢٥%) زیادیکردوە"، بەبێ ئەوەی ژمارەی حاڵەتەکان بخاتەڕو.
ئاشکرایشیکرد: خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی هۆکاری سەرەکی ئەم زیادبونەن.
لێپرسراوی نوسینگهى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژى کەلار، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرترین جۆری ئەو سکاڵا خێزانیانەی ئەمساڵ لای نوسینگەکەمان تۆمارکرابێت، سکاڵا لەسەر لێدان، جنێو و سوکایەتیە.