* نەوژین
خانمە چالاکێکی کوردی دانیشتوی شاری کەرکوک پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی (هیومانیزم).
خانمە چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ: ئاسیا ئالزەنگینی، وەک تاکە ژن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی هیومانیزم.
ئاسیا، دانیشتوی شاری کەرکوکە و لەبارەی خەڵاتەکەوە دەڵێت: گەر بەدەستم هێنا، داهاتەکەی دەبەخشم بە توشبوانی شێرپەنجە.
خەڵاتی هیومانزیم (مرۆڤدۆستی) لە ساڵی ١٩٥٣ـەوە بۆ ناساندنی کەسێکی ناوبانگی نیشتمانی یان نێودەوڵەتی دامەزراوە، کە بەشدارییەکی بەرچاوی لە باشترکردنی بارودۆخی مرۆڤدا کردوە.