* نەوژین
بەیانی ئەمڕۆ لە سۆران پیاوێک هەردو هاوسەرەکەی خۆی کوشت، پۆلیس دەڵێت: خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە.
بهیانی ئهمڕۆ شهممه (٢٩ـی تەموز)، لە گەڕەکی کانی لە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پیاوێک کە خاوەنی دو ژن بو هەردوکیانی کوشت.
لەبارەی روداوەکەوە، شەماڵ سورچی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە نەوژینی وت: روداوەکە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ( ٩:٣٠ خولەک) رویداوە و تێیدا پیاوەکە بە چەک هەردو ژنەکەی کوشتوە.
وتیشی: تۆمەتبارەکە راستەوخۆ دوای روداوەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە و بەپێی مادەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.
هاوکات بەپێی وتەی کەسوکاری ژنەکان: پیاوەکە لە خەودا و بەپێش چاوی مناڵەکانەوە کوشتویانیەتی.
بەپێی زانیاریەکانی نەوژینیش، پیاوەکە کێشەی لەگەڵ هەردو ژنەکە هەبوە و پێشتریش چەند جارێک لێیداون و جارێکیش هەوڵی کوشتنی داون، بەشێوەیەک نەوتی پێداکردون و ویستویەتی پێکەوە بیانسوتێنێت.
بەڵام وەک وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی پێکرد: پیاوەکە هیج سکاڵایەکی یاسای لای ئێمە لەسەر تۆمار نەکراوە و هیج فەرمانێکی گرتنی نەبوە.
هەربەپێی زانیاریەکان پیاوەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە لە هەردو هاوسەرەکەی خاوەنی حەوت مناڵە، کە گەورەترینیان تەمەنی ١٣ ساڵ و بچوکترینیان ١ ساڵە.