* نەوژین
لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، ژنێکی بە رەگەز کورد پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی.
دوای ئەوەی بە فەرمی مارك روتە، سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا دەستیلەكاركێشانەوەی خۆی رادەستی وڵاتەکەی کرد، ژنێک پاڵێوراوی یەکەمە بۆ شوێنگرتنەوەی.
ئەو ژنە دیلان یەشیلگۆزی تەمەن ٤٦ ساڵی لەدایکبوی شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیایە، کە بە رەگەز کوردە و لە مناڵیەوە لە ئەنقەرەوە کۆچی کردوە بۆ هۆڵەندا.
دیلان، سیاسەتوانێکی هۆڵەندییە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧ لە ئەنجومەنی شارۆچکەی ئەمستردام کاری کردوە، لە مانگی ئازاری ٢٠١٧ـەوە وەک ئەندامی پارلەمانی هۆڵەندا لە پارتی ئازادیی و دیموکراسی گەل کاریکردوە، لە كابینەی حكومەتی ئێستای وڵاتەکەش دا پۆستی وەزیری داد و ئاسایش بەرێوەدەبات.