* نەوژین، شنۆ نوری
جیاواز له مناڵه‌كانى دیكه‌ى، دواین مناڵی فاتمه به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به بۆچونى خۆیشی هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، له‌كاتى دوگیان بون به‌و مناڵه‌ى، جگه‌ره‌ى كێشاوه.
پرسی جگه‌ره‌كێشان، یه‌كێكه له ئاڵۆزترین پرسه پزیشكییه‌كان، چونكه ئه‌م دیاره‌ده‌یه له‌ناو پیاوان و ژنانیش دا بڵاوه، كه ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى زۆری ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ ژنان كه لێكه‌وته‌كه ته‌نها خۆی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌كانیشی ده‌گوازرێته‌وه.
به‌پێی روپێیویه‌كى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له ساڵی 2020 دا، 1 ملیار و 300 ملیۆن جگه‌ره‌كێش له جیهاندا هه‌ن كه ده‌كاته 22%ـى كۆی دانیشتوانى جیهان، له‌و رێژه‌یه‌ش نزیكه‌ى 15%یان له ره‌گه‌زی مێن.
ئه‌گه‌رچی وه‌ك له‌و ئاماره‌شدا رون ده‌بێته‌وه كه ژماره‌ى ژنانى جگه‌ره‌كێش كه‌مترن به پیاوان، به‌ڵام وادیاره له حاڵه‌ته‌كانى مناڵبون دا، كارگه‌ریی زیاتر به‌جێدێڵن.
فاتمە ئەحمەد: دایکی سێ مناڵە، وەکخۆی باسی دەکات، ماوەیی زیاتر لە (٢٠) ساڵە جگەرە دەکێشێت، بەڵام لەکاتی دوگیان بون دا تەرکی کردوە یان بەکەمی کێشاویەتی، بەڵام لەکاتی دوگیان بونی بە مناڵە بچوکەکەی تەرکی نەکردوە، ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی مناڵەکەی ئێستا گەشەی کەم بێت.
ئەو بۆ نەوژینی گێڕایەوە: ئەو کاتەی کە دوگیان بوم بە کوڕە بچوکەکەم کە ئێستا تەمەنی نۆ ساڵە، هەمو رۆژ دو بۆ سێ جگەرەم دەکێشا، نەمدەزانی کاریگەری خراپ دەکاتە سەر کۆرپەکەم، ئەو ئیستا هەرچەندە تەمەنی نۆ ساڵە، بەڵام گەشەی لاوازە و لە ئەگەری بڵاوبونەوەی هەر پەتایەک راستەوخۆ توش دەبێت، چونکە بەرگری لاوازە، دکتۆرەکان پێیان وتوم هۆکارەکەی جگەرەکێشانی کاتی دوگیانیم بوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لەم مناڵە دو مناڵی دیکەشم هەیە، بەڵام چونکە ئەو کاتەی بە ئەوان دوگیان بوم جگەرەم نەدەکێشا یاخود بەکەمی دەمکێشا، ئەوان ئێستا تەندروستن بەراورد بە ئەم.
لەبەرامبەردا تائێستاش کەسانێک هەن وایدەبینن جگەرەکێشان زیانی نابێت بۆ تەندروستی مناڵ.
شاناز سەعید، یەکێکە لەو کەسانەی وەک خۆی ئاماژەی پێدا کەدایکی ماوەیی ١٥ ساڵ و لەکاتی هەر دوگیانیەکدا جگەرە کێش بوە، بەڵام وەکخۆی وتی: ئێمە توشی هیچکام لەو نەخۆشیانە نەبوین کە دەیڵێت.
بەڵام رای پسپۆڕان جیایە لەوەی شاناز، بەڵکو بەپێچەوانەی دەبینن. پزیشکێکی ژنان و مناڵبون ئاماژە بەوەدەکات، نەک تەنها کیشانی جگەرە لەلایەن دایکانەوە، بەڵکو هەندێک جار باوکی جگەرەکێشیش کاریگەری خراپ لەسەر کۆرپەلە دروستدەکات.
د.پەرژین جەلال، پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون، بە نەوژین وت: ئەگەر پیاو لەماوەیی دوگیانی ژنەکەی دا جگەرە بکێشێت، هەمان کاریگەری خراپ بۆ سەر کۆرپەلە دروستدەکات، وەک ئەوەی دایکەکە جگەرە بکێشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد نەک تەنها لاوازی گەشەی مناڵ، بەڵکو هەندێک کات جگەرەکێشان لەلایەن دایکەوە دەبێتە هۆی لەبارچون، لەدایکبونی پێشوەختە، مردنی لەناکاو، لاوازی سیەکان و کەمی کێش لەکاتی لەدایکبون.
هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان: ئەو مناڵانەی باوک یان دایکیان لەماوەی دوگیانی دایکەکەدا جگەرەکێشن، ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشی سییەکان و رەبو زیاترە و لەکاتی لەدایکبون دا سییەکانیان بەباشی ئیش ناکەن، بەراورد بەو مناڵانەی کە هیچکام لەباوانی جگەرەکێش نیە.