لە ناحیەی رزگاری ژنێک خۆی سوتاند

2023/01/29    752 جار بینراوە

 

 * نەوژین

لە ناحیەی رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

نەقیب: ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ژنان لە گەرمیان، بە نەوژینی راگەیاند: روداوەکە رۆژی هەینی (٢٠ـی کانونی دوەمی ٢٠٢٣) لە گەڕەکی شاکەل لە ناحیەی رزگاری رویداوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە. 

رونیشیکردەوە: لەسەر کەیسەکە سکاڵا تۆمار نەکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گیانی لەدەستداوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.

ئاشکرایشیکرد: بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەس لەسەر روداوەکە دەستگیر نەکراوە. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست نەوژین کەوتون، ژنەکە ناوی (س.ع) لەدایکبوی ساڵی ١٩٩٤ـبوە، هەروەک لە کاتی دانپێدانان پێش گیان لەدەستدانی، ئاشکرای کردوە کەوا خۆی گڕی لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆیەوە سوتاوە.



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,117,291     ژمارەی میوان 35

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە