دایکە "فیتەر"چیەکە

2021/02/24    625 جار بینراوە

 

*نەوژین

 

دایکە فیتەرچیەکە، ناوێکی دیاری شاری بەغدادی پایتەختی عێراقە، ئەو خانمێکە رەچەشکێنی کردوە بۆ کاری میکانیکی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل"فیتەر"لە وڵاتەکەیدا. لەباوکیەوە فێری کارەکەبوەو خەڵکی شارەکەشی بەسەرسامیەوە لەکارەکەی دەڕوانن.

 

مەیسون، ناسراو بە (دایکی رەزا) تەمەنی (٣٥) ساڵە، پیشەی چاکەرەوەی ئۆتۆمبێلە، لە تەمەنی (١٤)ی لە باوکیەوە فێربوە، خاوەنی دو بڕوانامەی زانکۆیە.

”خەڵک کە دەمبینن بڕواناکەن ژنێک ئەم کارەدەکات“

بۆ خەڵکی شارەکەی بینینی ژنێک کاری فیتەری دەکات ئاسایی نیە، هەربۆیە کە (مەیسون) دەبینن سەرسوڕمانی خۆیان نیشیان دەدەن.

مەیسون، لە شوێنکارەکەی بەغداد، وێنە (U tv)

 

دایکی رەزا، باسی شۆکی ئەو کەسانە دەکات کە سەردانی وەرشەکەیان دەکەن و ئەو دەبینن، دەڵێت: ”خەڵک کە دێن بۆ چاکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بڕواناکەن ژنێک ئەو کارەدەکات، یان لە رێگا گشتیەکان و شەقامەکان کاتێک کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی گرفتی هەیە، من دەچم هاوکاری دەکەم توشی سەروسوڕمان دەبێت چونکە لە عێراق ژنان ئەم کارەناکەن“.

 

ئاماژە بەوەشدەکات، پێشنیاری زۆری بۆ کارکردن بۆدێت دواهەمینیشیان لە شاری سلێمانی بوە بۆ ئەوەی کارەکەی بگوازێتەوە، بەڵام تا ئێستا لە بەغداد ماوەتەوە.

 

رەچەشکێنی

 

ژنان لە عێراق، نامۆن بۆ کارکردن لە ناوچە پێشەسازیەکان و بەدەگمەن ئیشی فیتەری دەکەن.

 

مەیسون، جەخت دەکاتەوە هیچ جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ژن و پیاودا نادۆزیتەوە و دەڵێت: دەکرێت چیرۆکی سەرکەوتنی ژنانی رەچەشکێن کۆتایی بە قۆرغکاری هەندێک کاربهێنێت کە تایبەت بە پیاوان ناوزەندکراوە.

 

چیرۆکەکەی مەیسون، بۆ شارێکی وەک بەغداد دەنگدانەوەی زۆری بەداوای خۆی هێناوە، بەتایبەت لە کۆمەڵگەکەیاندا تاوەکو ئێستا گونجاونیە ژنان تەنانەت بە ناوی خۆشیانەوە بانگبکرێن بەڵکو بە عیبە دادەنرێت، بەوهۆیەشەوە (مەیسون)  بە دایکی رەزا بانگ دەکرێت.

 

مەیسون، لە شوێنکارەکەی بەغداد، وێنە (U tv)

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,546     ژمارەی میوان 187

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە