لە هەولێر باوکێک کچەکەی کوشت

2023/01/06    658 جار بینراوە

 

* نەوژین

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ لە هەولێر کچێک لەلایەن باوکیەوە کوژرا، پۆلیسیش دەڵێت: باوکەکە هەڵهاتوە و هێشتا دەستگیرنەکراوە.

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە بەبونی روداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی، دوای گەیشتنمان بە شوێنی روداوەکە دەرکەوت کچێک بەناوی (رەها ب.ف) بەدەستی باوکی کوژراوە.

پۆلیس رونیشیکردەوە: باوکی کچەکە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بوە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە رایکردوە و هێشتا دەستگیرنەکراوە.

بەپێی زانیاریە میدیاییەکان کچەکە تەمەنی ١٦ ساڵە، باوکی بەر لە کوشتنی بەشێوەیەکی دڕندانە ئازاری داوە و دواتر بە پانکەی سەقفییەوە هەڵیواسیەوە تاکو گیانی لەدەستداوە.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,600,768     ژمارەی میوان 1027

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە