لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك، پۆلیسی سلێمانی 7  تۆمەتبار دەستگیردەکات

2022/12/27    553 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە سلێمانی کچێک لە ترسی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەکی لە تیکتۆک لەماڵەوە هەڵدێک، بەڵام لەلایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێندرێت و دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر، پۆلیسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: هەمو تۆمەتبارانی کەیسەکە دەستگیرکراون.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد، كەوا كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ‌ هێشتوە و لەترسا هەڵاتوە.

ئاشکرایشیکرد: لەدوای دۆزینەوەی کچەکە دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە فڕێندراوەو لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر.

رونیشکردوەتەوە: لەسەر کەیسەکە دو تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە پێکەوە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردبوەوە، هەروەک ئەو ٥ تۆمەتبارەشی کە فڕاندبویان دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی 430 لەیاسی سزادانی عیرقی راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.

هاوکات کچەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دواتر رەوانەی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان دەکرێت.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,084     ژمارەی میوان 590

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە