چوار ژنی کورد لە لیستی 100 ژنی کاریگەری جیهاندان

2022/12/06    639 جار بینراوە

 

* نەوژین

ئاژانسی بی بی سی لیستی 100 ژنی کاریگەری جیهانی بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کرد و چوار ژنی کورد لەنێو لیستەکەدا بونیان هەیە  کە بریتنین لە: زارا محەمەدی، ڕۆیا پیرایی، رۆزا ساڵح و ، نیگار مارف.

نیگار مارف، پیشەی پەرستارە و دانیشتوی شاری سلێمانیە، ماوەی ٢٥ ساڵە لە نەخۆشخانەکاندا کاردەکات، کارەکەی بریتیە لە چارەسەرکردنی ئەو ژنانەی کە خۆیان سوتاندوە، هەروەک کاردەکات لە بواری سوتانی مناڵان و چاودێری چڕیشدا.

زارا محەمەدی، پیشەی مامۆستایە لە شاری سنە، ئەو ماوەی دە ساڵی تەمەنی خۆی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بۆ مناڵانی شارەکەی تەرخانکرد، بەڵام ماوەیەک بەر لە ئێستا حکومەتی ئێران زارای بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپ بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی تۆمەتبار کرد و حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

رۆیا پیرایی، کچێکی کوردی شاری کرماشانە، ئەو کاتێک دایکی لە شاری کرماشان سەرقاڵی ناڕەزایەتی دەربڕین بو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، پاش کوژرانی دایکی، رۆیا وێنیەکی خۆی بە سەری تاشراو و لە تەنیشت گۆڕی دایکی بە وەستاوی و قژی بڕاوەکەی بە دەستەکانیەوە گرتبو و بە سەرپێچییەوە سەیری کامێراکەی دەکرد بڵاوکردەوە، دوای ئەم وێنەیە رۆیا بو بو مانشێتی زۆرینەی رۆژنامە جیهانیەکان.

رۆزا ساڵح، سیاسەتوان، لە مانگی ئایاری ساڵی 2022، بوە یەکەم پەنابەر کە بۆ ئەنجومەنی شاری گلاسکۆ هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی لە تەمەنی کچێکی گەنجدا گەیشتە سکۆتلەندا.

هاوکات لیستەکەی ئاژانسی بی بی سی چەند ژنێکی بەنێوبانگی جیهانیشی تێدایە کە بریتین لە : خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی: بێڵی ئایلش، خانمی یەکەمی ئۆکرانیا: ئۆلینا زێلێنسکا، ئەکتەری بەناوبانگ: پریانکا چۆپرا.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,562     ژمارەی میوان 1018

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە