* نەوژین
لە قەزای کەلار بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ژمارەیەک ژنی دەستڕەنگین بە نمایشی کارەدەستیەکانیان و ئامادەکردنی خواردنی جۆراوجۆر چالاکیەک ئەنجام دەدەن.
لەمبارەیەوە جوانە غالب، سەرپەرشتاری چالاکیەکە بۆ نەوژین وتی؛ چالاکیەکە پەیوەستە بە (٢٥ی نۆڤەمبەر) رۆژی جیهانی بەرەنگەربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەڵام بەهۆی بارانبارینەوە دوامان خستوە و لەمڕۆوە دەستمان پێکردوە.
ویشی؛ لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک لە ژنانی دەستڕەنگین بەشدارن و مەبەستمانە لەڕێگەیەوە توانای ژنان دەربخەین.
چالاکیەکە لەبەرامبەر پارکی شاری یاری کەلار ئەنجامدەدرێت و بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەک لەلایەن رێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە ئەنجامدراوە.