* نەوژین
پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت: کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی شەنگال لە زاخۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەشی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند: کاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمرۆ هەینی کچێک بەناوی (ن.س.م) تەمەن ١٤ ساڵ کە ئاوارەی شەنگالە، لە زاخۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رونیشیکردوەتەوە: تەرمی کچەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری لە زاخۆ کراوە و پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.
هەروەک لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنی کچەکەوە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.