* نەوژین، پەرژین کامەران
دوای (٢٧) ساڵ لە کاری پارێزەری و دادوەریی، لەساڵی ٢٠١٤ بەهۆی بینینی نادادی و نایەکسانی لەنێو دادگاکاندا بڕیاردەدات واز لە کاری نێو دادگا بهێنێت و دەست بە وێنەکێشان دەکات، لە ئێستادا خاوەنی ٤٣ تابلۆیە، هەریەک لە تابلۆکان خاوەنی چیرۆکێکی تایبەتن و لە پێشانگایەکی تایبەت بەخۆیدا لەبەرواری ١٢ـی حوزەیران نمایشی کردن.
ناز نوری، سەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی سلێمانی، ماوەی هەشت ساڵە بەیەکجاری دەستبەرداری پۆستەکەی بوە و لەدادگاکان دورکەوتوەتەوە، له‌دیدارێكی نه‌وژیندا باس له‌هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له دادوه‌ری و هه‌ڵبژاردنی پیشه‌ی وێنەکێشان دەکات.
ناز نوری له‌كاتى كردنه‌وه‌ى پێشانگایه‌كى تایبه‌تى شێوه‌كارى دا
* چەندین ساڵ کاری پارێزەریت کرد، پاشان بویت بە داواکاری گشتی پارێزگای سلێمانی، بەڵام دوای ئەو هەمو هەوڵدان و ماندوبونە وازت هێنا، هۆکار چی بو؟
من ساڵی ٢٠١١ ئەوکات سه‌رۆكی داواكاری گشتی بوم بۆجاری یه‌كه‌م ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه، له‌به‌ر سه‌روه‌ر نه‌بونی یاسا، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ جاری دوه‌م خۆم خانه‌نشین كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم به‌دادگا و یاسا نه‌ما.
* بۆچی باوەرت بەیاسا نەما؟ ئایا هیچ روداوێکی دیاریکراو هەبو هۆکار بێت؟
دوای ٢٧ ساڵ بۆم ده‌ركه‌وت یاسا هه‌موی درۆیه، یاسا ته‌نها بۆ فه‌قیر بونی هه‌یه، یاساكانمان به‌هیچ جۆرێك به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار و پاره‌داردا جێبه‌جێناكرێت بۆیه وازم هێنا.
یه‌كێك له تابلۆكانى ناز نوری، كه له شیكردنه‌وه‌ى ماناكه‌یدا ده‌ڵێت: ژن ئه‌و كه‌سایه‌تیه سه‌ركه‌وتوه‌یه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت چاو و ده‌ست و قاچی ببه‌ستی، ئه‌و ئه‌توانێت ژیان روناك بكاته‌وه.
* یاسات بەجێهێشت و هونەرت هەڵبژارد، ئایا یاسات بەهۆی هونەرەوە واز لێهێنا؟
نەخێر بەهۆی هونەر نەبو، من دونیای یاسام به‌جێهێشت كه خه‌ڵك ته‌مه‌نا ده‌كات رۆژێك له رۆژان ببێت به‌دادوه‌ر، به‌ڵام گه‌ر دادوه‌ری به‌وشێوه‌یه بێت من نه‌توانم یاسا بچه‌سپێنم، نامه‌وێت، چونکە لەیاسا زۆر کار هەبو دەمویست بیکەم، بەڵام رێگەم پێنەدەدرا ئەنجامیان بدەم و یاسا وەکخۆی جێبەجێ بکەم، بەڵام لێرەدا دەتوانم هونەرەکەم بچەسپێنم.
* دەڵێیت "دادوەری ئازادی و ژیانی لێداخستوم" بۆچی وادەڵێیت؟ و ئایا هونەر ئەو ئازادیەی بۆ گەڕاندویتەتەوە؟
راستە دادوه‌ری ئازادی و ژیانی لێ داخستم و شێوه‌كاری پێی به‌خشیمەوە، ئه‌و كه‌یسانه‌ی له‌دادگا دیومه به‌ڕاده‌یه‌ك ئازارم ده‌دات دەمەوێت بیرم بچێته‌وه، تائێستاش ده‌نگی قوفڵكردنی ده‌رگاكانی زیندان له‌مێشكمدایه، ئەو زیندانیانەی کە بارودۆخی خراپی ئابوری ژیانێکی سەخت بەشێک بوە لە هۆکار بۆ تاوانباربونیان.
* بە شێوەیەکی گشتی تابلۆکانت باس لە ژن بون دەکەن، بەڵام دەمەوێت بزانم لە تابلۆکانت باس لە چ شتێکی ژن دەکەیت؟
لە زۆرێک له‌تابلۆكانم باس له‌جه‌سته‌ی ژن ده‌كه‌م، چونکە جه‌سته‌ی هۆكارێكه بۆ ئه‌و ئازار و كێشانه‌ی له‌مناڵییه‌وه تا گه‌وره‌بونی له‌ژیانیدا ۆوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، وەکو: كڕین و فرۆشتن، ژن به‌ژن، زوڵم لێ‌كردن، كوشتن، خۆكوشتن و خۆسوتاندن، ئه‌مه‌یه گوزارشتی من بۆ ژن له تابلۆكانما.
یه‌كێكى دیكه له تابۆكانى ناز نوری، له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئەو مناڵێکی ئازادە، بەڵام هەستەکانی دیلکراون، چونکە هەژارە.