* نه‌وژین - په‌رژین كامه‌ران
ژنە پەرستارێکی توش بو بەشێرپەنجەی مەمک خۆبەخشانە خەمی ژنانی هاوچارەنوسی لە ئەستۆ گرتوە، زیاتر لە (٥) هه‌زار مەمکی دەستکردی دابین كردوه، دەڵێت: تاکۆتا هەناسەم بەردەوام دەبم لەهاوکاری ژنانی توشبو بەشێرپەنجە.
گوڵاڵە عهبدولڕەحمان، ناسراو بە گوڵاڵە پشدەری، لەدایکبوی ١٩٦٧ی سەنگەسەر (پشدەر) دانیشتوی شاری ئەمستردامى هۆڵه‌ندایه، پەرستار و راوێژکار لە شێرپەنجەی مەمک، دامەزرێنەری یەکەم سەنتەری تایبەت بە توشبوانی شێرپەنجەیە لە کوردستان، ئەندامە لە چەندین رێکخراوی تەندروستی.
ئه‌و دواى توشبونى به شیرپه‌نجه و له‌ده‌ستدانى مهمكێكى به‌وهۆیه‌وه، بڕیار ده‌دات ژیانى خۆی بۆ هاوكاری ئه‌و ژنانه ته‌رخان بكات كه توشى ئه‌م چاره‌نوسه ده‌بنه‌وه.
دەڵێت: "توشبون بە شێرپەنجە ژیانی گۆڕیم، وانەیەکی باشی ژیانی فێرکرم، لە سەرەتادا توشی شۆک و شڵەژان بوم، بەڵام وانهیەکی پاکی خوایی بو کە پێی گوتم هەی ژن ئارام بگرە و بەهێز بە، ژنانی لاواز هاوکاری تۆیان پێویستە".
به‌پێی ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، شیرپه‌نجه‌ى مه‌مك له پێشه‌وه‌ى جۆره‌كانى دیكه‌ى شیرپه‌نجه‌وه دێت له زۆری توشبوان دا كه رێژه‌كه‌ى (18.58%)ـه.
به‌شێكى به‌رچاو له توشبوان یان دره‌نگ به نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌زانن، یاخود بێده‌نگی لێده‌كه‌ن و شه‌رم له راگه‌یاندنى ده‌كه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌وه گوڵاڵه بێده‌نگیی له نه‌خۆشیه‌كه‌ى نه‌كردوه و ئه‌و تابوه شه‌رمه‌ى كه بۆ نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ى مه‌مك هه‌بو لادا و بوێرانه له شاشه‌ى تیڤیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه قسه‌ى كردوه.
ئه‌و دامەزرێنەری یەکەم سەنتەری تایبەت بە توشبوانی شێرپەنجەی مەمکە لە کوردستان لەساڵی ٢٠١١ (سەنتەری پەنا)، سەنتەرەکەی دەبێتە ئومێدێک بۆ ژنان و چالاكیه‌كى دیارییشی بریتیه له دابینكردنى مه‌مكی ده‌ستكرد بۆ ئه‌و ژنانه‌ى بهكاریگهریی نه‌خۆشیه‌كه مه‌مكیان ده‌بڕێته‌وه.
گوڵاڵه پشده‌ری له‌كاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ماڵباتی شاهانه‌ى هۆڵه‌ندا
دەڵێت: "ژنانى توشبوى كوردستان بە گریان و خەم و بێ ئومێدییەوە هاتونەتە لام، کە مەمکەکانیان بەخۆیانەوە بەستوە بەفرمێسکی خۆشی و گەڕانەوەی هەستی ژنانەیان لە ژورەکەم دەرچون".
تا ئێستا زیاتر لە (٥) هەزار مەمکی دەستکردی بۆ ژنان دابین كردوه، به‌ڵام ئه‌م كاره هه‌روا به ئاسانیی نه‌كراوه.
وتى: بۆ ناردنەوەی مەمکەکان گرفت و بەربەستی یەکجار زۆر هاتۆتە پێش، ناردنەوەیان کاری زۆر و کات و تێچونی هەیە، ئەوانەش هەموی لەسەر ئەرک و گیرفانی خودی خۆم بوە، مەمکە دەستکردەکان لە بەلجیکا، ئەڵمانیا و زۆربەیشی لە هۆڵندا لە رێگەی کۆمەڵەی شێرپەنجەی مەمک کە من ئەندامی چالاکم تیایدا، بەدەست کەوتوە.
پشدەری، خاوەنی یەک پەرتوک و یازدە نامیلکەی تایبەت بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەیە، ئەندامی چالاکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی مەمکە لە هۆڵه‌ندا، لەپای چالاکیە خۆبەخشیهكانى، خەڵاتی ماڵباتی شاهانەی هۆڵه‌نداى پێبه‌خشراوه.