٣٠ ژنە شاعیر وەگێڕان بۆ دەقە شعرەکانیان کراوە دەڵێن ئیدی بەرهەمەکانمان نەمرە

2022/01/13    1075 جار بینراوە
 
* نەوژین – هاوناز ساڵح
 
لە بەرگی کتێبێکدا بەرهەمە شیعریەکانی (٣٠)ژنە شاعیری کورد وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی  فەڕەنسی یەکێک لە ژنە شاعیرەکان دەڵێت "دەقی وەرگێڕدراو نەمری بەدەست دەهێنێت "وەرگێرەکەشی باسلوەدەکات ئەمەی بۆ ئەوە کردوە بەرهەمەی ئەدەبی ژنانی کورد بگەیەنێت بە دونیای دەرەوە.
 
نوسەری کورد ئەحمەدی مەلا کاری کۆکردنەوە و وەرگێرانی بۆ کتێبەکە کردوە بە نەوژینی راگەیاند: ژنانی رۆژهەڵات بەو هەماهەنگیەی لەگەڵ پیاو هەیان بو لە شەری داعش مۆدێلێکی ژیانکردنی نوێیان پێشانی رۆژئاوادا منیش ویستم تەواوکەری ئەو وێنەیەبم، ئەمجارە  ویستم  شیعرو ئەدەبی ژنی کورد بە دونیای دەرەوە بگەیەنم .
 
وتیشی: کتێبەکە زیاتر ئەو شعرانە لەخۆ دەگرێت کە باسی بارودۆخی مێینەی کورد دەکات لە روی خۆشەویستی و خاک وهەروەها دیدی ئەوان بۆ ژیان د.نەزەن بەگی خان سەرپەرشتی کردوە ، لەلایەن دەزگای هارماتان چاپ و بڵاو کراوەتەوە .
 
کتێبی ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کورد ساڵی (٢٠٢١)لەلایەن نوسەری کورد ئەحمەدی مەلا کاری کۆکردنەوەو وەرگێڕانی بۆ کراوە بۆ سەر زمانی فەڕەنسی کە بەرهەمی (٣٠)ژنە شاعیری کوردی لەخۆ گرتوە.
 
"ئەودەقەی وەردەگێڕدرێت بۆ سەر زمانە زیندوەکان نەمری بەدەست دە‌هێنێت"
 
وەرگێران یەکێکە لەو بوارانەی لەسەر ئاستی جیهان گرنگی زۆری پێدەدرێت و هۆکارێکە بۆ ئاشنابونی زمان و کلتورە جیاوازەکانی گەلان.
 
سروە بەیان شاعیرو نوسەری کورد یەکێکە لەو ژنە شاعیرانەی بە کورتەیەک لە ژیانی و چەند دەقێک  لەم کتێبە بەشدارە بۆ نەوژین قسەیکردو وتی: "ئەودەقەی وەردەگێڕدرێت بۆ سەر زمانە زیندوەکان نەمری بەدەست دە‌هێنێت چونکە جیا لە هاوزمان و هاوخوێنی خۆت دەیخوێنێتەوە ودەبێتە ئاشنابونی گەلانی تر بە ئەدەبیاتی  و کوردی".
 
ئەسپ سوارێک لەم بنارە دێتە خواێ، یەکێکە لە قەسیدەکانی  ژنە شاعیر بەیان ئیبراهیم کە لەم کتێبەدا کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە ،بەیان بە وەچەرخانێکی گرنگ لە شعری خۆی لێی دەڕوانیت ئەو کە قسەی بۆ نەوژین کرد وتی:"ئەم کتێبە هەوڵێکی زیندوە کە شیعرو روانینی ژنانی کورد بۆ دونیا بەرەوپێش دەبات، جیا لەوەش لەسەر ئاستی شیعری خۆما بە وەچەرخانێکی گرنگی دەبینم .
    
دەتوانن لەم لینکەوە کتێبەکە بە زمانی فەڕەنسی بخوێننەوە
 
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,651     ژمارەی میوان 193

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە