لە گەرمیان ساڵی رابردو (١٢) کەس بەتۆمەتی گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی دەستگیرکراون

2022/01/13    527 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ماوەی یانزە مانگی ساڵی رابردو (١٢)سکاڵای تایبەت بە گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراوە، بەوهۆیەشەوە بکەرانی سزای زیندانی یاخود پێبژاردن دراون.
 
 
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ نەوژین وتی: ”لە ماوەی یانزە مانگی ساڵی رابردو ١٢ سکاڵا لەسەر گێچەڵپێکردن بە هەمو جۆروکانیەوە لە لامان تۆمارکراوە، ئەو کەسانەی کە گێچەڵیان کردوە دراونەتە دادگا و روبەڕوی یاسا کراونەتەوە هەمانە سزای بەندکردن دراوە هەشمانە سزای مادی دراوە لەسەر ئەو بابەتە.
 
 
بەپێی یاسای کاری عێراقی ژمارە (٣٧) ساڵی (٢٠١٥) پێناسەی گێچەڵی سێکسی دەکات بەوەی بریتیە لە هەر هەڵسوکەوتێکی جەستەیی یان زارەکی کە سروشتێکی سێکسی هەبێت، کە کار لە کەرامەتی ئافرەتان و پیاوانیش بکات، سزاکەشی خۆی دەبینێتەوە لە زیندانی کردن بە پێی جۆری گێچەڵ پێکردنەکە لە گەڵ پێبژاردنی مادی.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,341,068     ژمارەی میوان 4487

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە