* نەوژین – لەیلا ئەحمەد
کۆڵان وگەڕەکانی پارێزگاکانی عێراق دیمەنێکی مێژوی بە خۆیانەوە دەبینن لە بەردەرگی ماڵەکاندا کارمەندانێک وەستاون کە کچان و ژنانن ئەوان خەریکی هەژمارکردنی کرێی مانگانەی هاوبەشەکانی کارەبان ئەمەش پاش بڕیارێکی حکومەت کە نابێت چی دیکە ژنانی فەرمانگەکانی کارەبا بەتەنها لە ئۆفیسەکان کاربکەن بەڵکو دەبێت مەیدانی کاربکەن.
لە ناوچەی رەسافەی پایتەختی عێراق ژمارەیەک کچ ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن و وه‌سڵى پاره‌ى مانگانه و ژماردنى میزانیه‌ى كاتژمێرى كاره‌باى ماڵان ده‌نوسنه‌وە، ئەمە لە کاتێکدایە له‌ته‌واوى فەرمانگەکانی كاره‌باى عێراق تائێستا ئافره‌تان له‌ده‌ره‌وه‌ى دائیره‌كه كاروبارى رۆژانه‌یان به‌ده‌سته‌وه نه‌بوه، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕیار دراوه هه‌لى كار و ده‌رفه‌ت بۆ ئافره‌تان بڕه‌خسێرێت جگه‌له ئیداره‌دانى ناو فەرمانگەکان كاروبارى ده‌ره‌وه‌ش به‌ژنان بسپێردرێت.
ئه‌ندازیار ریم عەبدولهادى، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى كاره‌باى ناوچه‌ى ره‌سافه‌ى به‌غداد بۆ 'نه‌وژین' وتى: له‌ساڵى(٢٠١٩)چە‌ندین ده‌رچوى مێینه‌ى خاوه‌ن بڕوانامه له فەرمانگەی كاره‌باى ناوچه‌ى ره‌سافه به‌غداد دامه‌زرا، به‌ڵام كاتێك حكومه‌ت بڕیاری ئیجبارى دەکرد و وتى پێویسته ژنانى دامه‌زراو سه‌ردانى ماڵان بكه‌ن و پاره‌ى مانگانه‌ى كاره‌باى ماڵان كۆبكه‌نه‌وه و وه‌سڵى پاره بده‌ن زۆرتری ئه‌و ژنانه دامه‌زرابون وازیان له‌كاره‌كانیان هێنا و ته‌نها من و ژنێكى تر له‌كاره‌كه ماینه‌وه و سه‌ر دانى ماڵانمان ده‌كرد و پاره‌ى مانگانه‌ى كاره‌باكانمان كۆده‌كرده‌وه".
لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو کچان و ژنان دەبینرێن لەم گەڕەکانی بە بەغداد ره‌سافه، كه‌ڕاده، جادریه، به‌غداد جدیده، معێریه و ئه‌لف داش پارەی هاوبەشانی کارەبا کۆدەکەنەوە پاداشتی کارەکەشیان بەوشێوەیە کە رێژەی (٥٪) ئەو داهاتەی کۆیدەکەنەوە بۆ خۆیان دەبێت.
خانمە به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى كاره‌باى ره‌سافه‌ى به‌غداد وتی: لەم مانگەوە (٦) کارمەندی کچ لە بەشەکەمان دامەزراون ئەمەش دەرئەنجامی ئەوە بڕیارەی کە دەبێت ژنان بچنە کاری مەیدانی ئێستا به‌باشی و وردى و ده‌ستپاكى له‌چاو پیاوان كاره‌كارنى دائیره‌ى كاره‌با به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى بۆیان نامۆیە ژنان بەم شێوەیە کاربکەن هەربۆیە بە بەپرسانی کارەبای ناوچەکەیان وتوە کە سەردانی کردنی ماڵان بۆ ئافرەتان نابێت لە وەڵامدا بەڕێوبەری کارەبا پێی وتون"به‌ڵام ئێمە بۆمان دەرکەوتوە ژنان تواناى زیاتریان لەم کارەدا هه‌یه و كاره‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن و كێشه‌یان نیه" لە بەرامبەر ئەو سەرکەوتنەی کچان و ژنانی عێراق بە وتەی ریم عەبدولهادی"داوایه‌كى زۆرى رەگەزی مێی ده‌رچوى زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ دامه‌زراندن هه‌یه له فەرمانگەکانی کارەبا به‌ڵام له‌ئێستادا دامه‌زراندنمان نیه".
بڕیارەکەی وەزارەتی کارەبای عێراق لە کاتێکدا بو کە دەوترا ژنان داوای دەرفەتی کاردەکەن کە دەرفەتیان پێدەدرێت کارەکان وەک خۆی جێبەجێناکەن یان تەنها لە ئۆفیسەکان دەمێننەوە، هەبۆیە بەم بڕیارەو ناچاکردنی کارەمەندانی رەگەزی مێ وایکرد ژنان لە بوارەکە هەنگاوێکی گەورە ببڕن و بۆ داهاتو بە بڕیاری هاوشێوە کاریگەری لەسەر وەزەرەتەکانی دیکەش هەبێت.