ژنانی راپەڕین حکومەت لاواز و دادگا کەمتەرخەمە بۆ توندوتژیەکانی بەرامبەرمان

2021/12/03    900 جار بینراوە
 
* نەوژین – هاوژین محەمەد
 
لە  ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا لە ئیدارەی راپەڕێن دو کچ و ژن کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوەو یەک ژنیش کوژراوە، رێکخراوانی ژنان حکومەت بەلاواز دەبین لە کارکردنیان بۆ پرسی ژنان هەروەک دادگاکانیش بە هۆکاری بێ متمانەی ژنان دەبیننەوە و دەڵێت" سوڵحی عەشایەری باڵادەسترە لە راپەڕین"
 
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە  ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا لە ئیدارەی راپەڕێن ٤٥٠ سکاڵای دژ بە توندوتیژی تۆمارکراوە، هەروەک یەک ژن کوژراوە و ٢ ژنیش کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوەو دو حاڵەتی خۆسوتاندنیش تۆمارکراوە، بەڵام پۆلیسی ئیدارەکە دەڵێت" هیچ حاڵەتێکی خۆکوشتنمان تۆمارنەکردوە".
 
مقدم شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەرین، بۆ نەوژین وتی: "لە رانیە لەئەمساڵدا هیچ حالەتێکی خۆکوشتنی ژنانمان نەبوە کە لای ئێمە تۆمار کرابێت، لەئەمساڵدا حەوت حاڵەتی خۆسوتاندمان هەبوە".
 
ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ٢ ژن لە ئیدارەی راپەڕین لە دەمانگی ئەمساڵدا خۆیان سوتاندوە.
 
چالاکوانی مافی مرۆڤیش گومانیان لە ئامارەکان هەیە، عومەر چاوشین،  چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ئامارەکان راستنین دەڵێت: "حکومەت ولایەنی پەیوەندیدار رایدەگەیەنن چونکە راستیەکان روی ڕاستی حکومەت ولایەنی بەرپرس و مافی مرۆڤ دەخاتە ژێربەرپرسیارێتی، لەهەمووشوێنێکی ئەم کوردستانە توندوتیژی بەهۆکاری کلتور و دینی و سیاسی وئابوری لەبەرامبەربەژنان چەکەرەی کردوەو بەردەوامی هەیە".
 
ئەو بۆ نەوژین زیاتر وتی: ژنان بەهۆی توندوتیژیەکانەوە دەناڵێنن، هەندێکیان بون بەقوربانی و بێ ڕەحمیان لەبەرامبەردادەکرێت، ژنان خۆشیان بارگاوین بەکەمتەرخەمی و بون بەسێبەری حزبی پەرت و کەمتەرخەمن پلانیان لاوازە لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە ژنان روبەڕوی هۆکارەکان وەستاونەوە.
 
 
رێکخراوەکانی ژنان: حکومەت لاوازەو دادگاش کەمتەرخەمە لە ئاست کەیسەکانی ژنان
 
دواخستنی کەسیەکانی توندوتیژی لە دادگا و بونی کەلێن لە یاسای بەرەنگاروبنەوەی توندوتیژی ژنان بێهیوا دەکات، لە تۆمارکردنی سکڵا بە وتەی رێکخراوەکانی ژنان لە ئیدارەی راپەڕین.
 
 نیان خدر، ئەندامی رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان ( PDO) ئاماژەبەوەدەکات کە جێبەجێنەكردنی  یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی وه‌كو خۆی، زو ئازادكردنی تاوانباران  هۆكارێك بوه‌ بۆ به‌رده‌وامی توندوتیژی.
 
نیان خدر وتی: " نه‌پاراستنی زانیاریه‌كانی كه‌یس و نه‌بونی مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست  زو به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی  كاروباری كه‌یسی ژنان وای كردوه‌ ژنان سڵبكه‌نه‌وه‌ له‌ په‌نابردن بۆدادگا بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان لەگەڵ ئەوەشدا زاڵبونی  كلتوری عه‌شایه‌ری له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ زۆر كات  سوڵحی عه‌شایه‌ری  جێگه‌ی دادگای گرتۆته‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.
 
ئەو ئاماژەی بەوەشکرد خودی خۆی کەیسی هەبوە كار بۆدۆسیه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ دواخراوه‌ هەروەک وتیشی: "هاوكارم هه‌بوه‌ كه‌یسه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی نادروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵكراوه‌.
 
لەبەرامبەردا وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: هیچ کەسێک نەهاتۆتە لامان لەسەر مامەڵەی  قسەی نەشیاو کە پۆلیس بەرامبەری کردبێت، سکاڵابکات. 
 
ئەوەی هەیە لە دەڤەری راپەڕین تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکە کە به‌كه‌م سه‌یركردنی ژنێک كه‌ته‌نها مناڵی كچی هه‌یه،‌ هه‌وڵدان بۆله‌دایك بونی كوڕ له‌لایه‌ن خێزانه‌كان، جیاوازی كردن و له‌نێوان كوڕان و كچانیان.
 
لەگەڵ ئەوەشدا نیان خدر، حکومەت بە لاوازلە ئاست پرسەکەدا دەبینێت و دەڵێت: حكومه‌ت هاوكارێكی باش نیه‌ بۆ رێكخراوه‌كان تایبه‌ت به‌ كاروچالاكی، تاوەکو کار لە پرسەکانی ژنان بکەن خۆشیان بەرنامەی بەهێزیان نیە.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,350     ژمارەی میوان 845

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە