راهێنان بە رۆژنامەوانان دەکرێت بۆ روماڵی پیشەیانەی توندوتیژی دژ بە ژنان

2021/11/27    644 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پرۆژەی راهێنانی چۆنیەتی روماڵی پیشەیانەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە میدیادا لە گەرمیان بە ئامادەبونی ١٥ رۆژنامەنوس لە دەزگا جیاجیاکانی کوردستان بەڕێوەچو .
 
رێناس ساڵح، سەرنوسەری دەزگای میدیای نەوژین رایگەیاند:  ئامانج لەم راهێنانە برەودانە بە ئاستی رۆژنامەنوسان بە مەبەستی ئەوەی روماڵێکی پیشەییانە بۆ پرسی توندوتیژی دژ بە ژنان لە کارەکانیاندا بکەن، بە پشت بەستن بە بڵاوکارەکانی رێکخراوی یونسکۆ.
 
راهێنانەکە ئەمڕۆ  (٢٧/١١/٢٠٢١) بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر بەڕێوەچو بۆ (١٥) راگەیاندکار لە میدیا جیاجیاکانی کوردستان، بەشداربون تێدا روماڵی توندوتیژی دژبە ژنان لە میدیاکاندا و سازاندنی هەواڵی توندوتیژی دژبە ژنان راهێنانەکەیان وەرگرت.
 
ئەم راهێنانە لە ئەنجامی  پرۆژەیەکی دەزگای میدیای 'نەوژین' ە بە پاڵپشتی رێکخراوی خانزاد و هاوکاری ئەڵمانی بەڕێوەچو.
 
راهێنانەکە بە وێنە
 

 

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,337,375     ژمارەی میوان 905

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە