مانگانە لە هەرێم ٧ ژن دەکوژرێن یان خۆیان دەکوژن

2021/11/16    200 جار بینراوە
 
 
*نەوژین
 
لە هەرمانگێکدا لە شارەکانی هەرێم ٧ ژن دەکوژرێن یان خۆیان دەکوژن بەشێوەیەک لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا ٦٢ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە چوار پارێزگاکەی هەرێم رویانداوە، سەروی  (١٠٠٠٠) هەزار سکاڵاش تۆمارکراوە.
 
لەماوەی نۆ مانگی ساڵی ٢٠٢١، بە پێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ ئافرەتان و خێزان لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، (١٦) ژن کوژراون و (٤٦) ژنیش کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 
هەربەگوێرەی ئامارەکان (٥٦) حاڵەتی خۆسوتاندن و سوتاندنی ژنان تۆمارکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا (١٠٠٤٨) سکاڵای توندوتیژی و پێشلکردنی ماف لە نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی تۆمارکراون.
 
 
بە گوێرەی ئەم ئامارانە لەم ساڵدا لە هەرمانگێکدا لە هەرێم ٧ ژن کوژراون و خۆیان کوشتوە لەگەڵ ئەوەشدا لەهەرمانگێکدا ٦ ژن خۆیان سوتاندوە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە ساڵی ‏‏٢٠٢٠ لە هەرێمی کوردستان ٢٥ ژن کوژراون و ٣٨ ژن خۆیان کوشتوە لەگەڵ ٦٧ حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنان و تۆمارکردنی (١٠٣٧٠) دەهەزارو سێسەدو حەفتا سکاڵا لە بەڕێوبەرایەتی و نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان تۆمارکراوە.
 
 
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 314,348     ژمارەی میوان 28