*نەوژین – رێناس بەرزان
خەون و خولیای خواردن دروستکردن بوە، بۆیە ئەو رۆژەی دەرفەتێکی بۆ دێتە پێش بێ دودڵی کارگەیەکی دورستکردنی خۆراک دەکاتەوە و چەندین ژنی دیکەش لە کارگەکەی وەک کارمەند دەستبەکاردەبن.
چرۆ مسته‌فا، خاوه‌ن كارگه‌یه‌كی دروستكردنی خوارد‌نه به‌ستوه‌كانه، دانیشتوی شاری سلێمانیە ماوەی ساڵێکە کارگەکەی کردوەتەوە، هه‌ر له مناڵیه‌وه خولیای خواردن دروستكردنی هەبوە، ئەوکاتەی دەرفەتێکی بۆ دێتە پێش وەک خۆی دەڵێت دەرفەتەکەی لە دەستنەداوە.
"ساڵی پار له (١٥/١١/٢٠٢٠)كارگه‌ی چرۆم كرده‌وه، ژیان پێویستی به سه‌ركێشیه هه‌تا سه‌ركێشی نه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتو نابیت گرنگ ئه‌وه‌یه به پێی پێویست توانای خۆت بخه‌یته گه‌ڕ". چرۆ ئەمەی بۆ نەوژین وت.
لە کارگەکەیدا زیاتر خوارد‌نه به‌ستوه‌كان دروست ده‌كات لەوانە كوبه، پیتزا، بۆره‌ك.
چرۆ موسته‌فا، ژیانی هاوسه‌رگیری پێك هیناوه ودایکی سێ منداڵه، ئەمەش قورسیەکەی دیکەی ژیانیەتی کە دەبێت هاوسەنگی رابگرێت، ئەو دەڵێت: "بێگومان زۆر ماندوم و هیلاك ده‌بم، هه‌مو به‌یانیك زو هه‌ڵده‌ستم ئیش ماڵه‌وه ده‌كه‌م ده‌ڕۆمه سه‌ر كار هه‌تاوه‌كو كاتژمێر ٦ ئێواره به به‌رده‌وامی كارده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌میشه هاوسه‌نگیم راگرتوه دڵ خۆشم به كاره‌كه‌م".
ئەو خێزانەکەی بە پاڵپشی یەکەمی دەزانێت لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت: "پێویسته ئافره‌ت فێر بێت متمانه‌ی به خۆی بێت و ملكه‌چ نه‌بێت و هه‌وڵ بدات وشه‌ی ناتوانم به كار نه‌هێنێ به‌ڵكو به گوێره‌ی توانا له شتی بچوكه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن".
کارمەندانی کارگەی چرۆ لە کاتی کارکردن
"ژنان بە کارکردن چاوکراوەدەبن و دەبنە خاوەن داهاتی خۆیان"
لە کارگەکی دا چرۆ چوار خانمی دیکە بون بە خاوەن کار بەوەی رۆژانە لەوێ خواردنەکان ئامادەدەکەن پێکەوە.
لانه عەبدوڵڵا، نزیکی ٧ مانگە لە کارگەکە کاردەکات ئەو بۆ نەوژین وتی: "پێم وایه هه‌ر ئافره‌تێك بۆی بگونجێت گرنگە کاربکات، چونکە جگه له‌وه‌ی كه ده‌چیته ده‌روه و زیاتر چاو كراوه تر ده‌بیت له‌ڕوی مادیه‌وه ده‌ست كه‌وتێكی ده‌بێت تایبه‌ت به خۆی".
"هیچ رێگریەک نەهاتۆتەپێش کارەکەم"
کارکردنی سەربەخۆ بۆ ژنان لە کوردستان لە قۆناغێکی نوێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا چرۆ ئەو بۆچونە رەتدەکاتەوە کە دەوترێت کارکردن بۆ ژنان قورسە ئەو دەڵێت: سه‌ره‌ڕای بونی ئاسته‌نگی له به‌رامبه‌ر ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگای خۆمان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه له خوا به زیاد تا ئێستا هیچ ئاسته‌نگ و رێگریه‌ك نه‌هاتۆته پێشم"
هەروەک دەشڵێت: زۆر شانازی به خۆمه‌وه ده‌كه‌م كه توانیومه ئه‌م كارگه‌یه دامه‌زرێنم و كۆمه‌ڵێك خانم له خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگاكان له ده‌وری خۆم كۆ بكه‌مه‌وه و بیانكه‌م به خاوه‌ن پیشه‌ی خۆیان .
کارکردنی ژنان لە شارە گەورەکان هەنگاوێکی نوێ بڕیوە بەوەی بەدەر لە کارکردن وەک کارمەند خۆیان هەوڵی کاری سەربەخۆ دەدەن ئامارێکی وردی کارکردنی سەربەخۆی ژنان نیە، بەڵام نەوژین ئەوەی دەستکەوتوە کە لە پارێزگای سلێمانی نزیکەی ٣٠٠٠ ژنی خاوەن کار هەن.
کارمەندانی کارگەی چرۆ لە کاتی کارکردن