بۆیەکەمجار لە مێژوی عێراق ٩٧ ژن کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێنا

2021/10/13    1106 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بۆ یەکەمجار لە مێژوی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ژنان توانیان ٩٧ کورسی پەرلەمان بە دەستبهێنن کە ٥٧ کاندیدیان بە دەنگی خۆیان و بە بێ کۆتا گەشتونەتە پەرلەمان.
 
ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: ژنان لە عێراق توانیویانە ٩٧ کورسی پەرلەمان بە دەستبهێنن کە ٥٧ بە دەنگی خۆیان و بە بێ کۆتا کورسیەکانیان بە دەستهێناوە تەنها ١٤ کاندیدیان بە کۆتا دەرچون.
 
بە دەستهێنانی ٩٧ کورسی لە لایەن ژنانەوە شۆکی ئەم هەڵبژاردنەیە
 
ئەم پێشکەوتەنە بەرچاوەی ژنان لە بواری سیاسەت و بەشداریان لە دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری حکومەت بە یەکێک لە روداوە چاوەڕوان نەکراوەکانی هەڵبژاردن ئەم  جارەی عێراق باسدەکرێت.
 
بەدەستهێنانی ٩٧ کورسی لەلایەن ژنانەوە لە کاتێکدایە بە پێی دەستور ٢٥٪ رێژەی کورسیەکان بۆ ژنان جێگریکراوە هەروەک لە یاسای نوێکەی هەڵبژاردنی عێراق بەوشێوەیە دانرابو کە هەربازنەیەکی هەڵبژاردن یەک کاندیدی ژن وەک کۆتا دەربچێت لەکۆی ٨٣ بازنە، بەڵام ژنان توانیان ١٤ کورسی لەوە ژمارەیە زیاتر بە دەستبهێنن.
 
ئەمە لە کاتێکدایە لە چوار خولی رابردوی ئەنجومەنی نوێنەران ژنان لە ٨٤ کورسی زیاتریان بە دەستنەهێناوە، لەم هەڵبژرادنە ٩٥١ كاندیدی ژن كێبڕكێی بەدەستهێنانی كورسییان دەکرد، ٩٧ کاندیدیان توانیان بگەنە پەرلەمان بەمەش رێژەی کورسی ژنان لەم خولەی پەرلەمانی عێراق بۆ یەکەم جار لە مێژودا دەگاتە (٢٩،٤٨٪) کە کۆی کورسیەکان ٣٢٩ کورسیە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,858     ژمارەی میوان 435

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە