* نه‌وژین
میلانیا ترامپ، خانمى یه‌كه‌مى ئه‌مریكا، دواین په‌یامی خۆی بڵاوكرده‌وه و داوا ده‌كات هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى له بری كینه، خۆشه‌ویستی و له بری توندوتیژی، ئاشتى هه‌ڵبژێرن.
له ڤیدیۆیه‌ك دا كه پێش 48 كاتژمێر له جێهێشتنى پۆسته‌كه‌ى بڵاویكرده‌وه، میلانیا ترامپ، هاوسه‌رى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، په‌یامێكى ئاراسته‌ى گه‌لی ئه‌مریكا كردوه. له به‌شێكى دا ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا من و دۆناڵد كاته‌كانمان له كۆشكی سپی كۆتایی پێدێنین، بیر له‌هه‌مو ئه‌و كه‌سه باشانه و چیرۆكه‌كانیان ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستی و نیشتمانپه‌روه‌ریی و دڵسۆزیین.
هه‌روه‌ك داواش ده‌كات هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر كینه و ئاشتى به‌سه‌ر توندوتیژی دا زاڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ك له په‌یامه‌كه‌ى دا باسی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى خۆی كرد كه به‌ناوى "
Be Best" ئه‌نجامى ده‌دات، كه تایبه‌ته به‌و مناڵانه‌ى له قوتابخانه‌كاندا روبه‌ڕوى بێزاریی و ته‌نگپێهه‌ڵچینین ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئالوده‌ى ماده‌ى هۆشبه‌رن.
میلانیا، له ساڵی 1970 له یۆگسلاڤیا له‌دایكبوه و له ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ هاوسه‌رگیری كردوه كه سێیه‌مین هاوسه‌رى ترامپه، له ساڵی 2006 ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكی وه‌رگرتوه، پاش ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى (ترامپ) له ساڵی 2017 سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و بو به سه‌رۆكى ژماره 45ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، میلانیاش بو به دوه‌مین خانمى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاته له مێژودا كه به ره‌گه‌ز ئه‌مریكی نییه و بێگانه‌یه.