٩٦٣ ژن کێبڕکێ دەکەن بۆ گەشتنە پەرلەمانی عێراق

2021/05/03    805 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
کۆتا ژمارەی ئەندامانی کاندید بۆ پەرلەمانی عێراق گەشت بە (٢٥٦٠) کاندید و تێیدا ژنان بە (٩٦٣) کاندید دەچنە ململانیەی هەڵبژاردنەکانەوە.
 
بە پێی دواین داتای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. کۆی ژمارەی کاندیدانی پێشکەشکراو گەشتوە بە (٢٥٦٠) کاندید.
 
لەو ژمارەیە ژنان بە رێژەی (٢٧،٣٣٪)بەشدارن بە (٩٦٣)کاندید.
 
”پارێزگای سلێمانی لە ئاستی عێراق بەرزترین رێژەی کاندیدی ژنی تێدایە“
 
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق پارێزگای سلێمانی بەزترین رێژەی کاندیدی ژنی تێدایە بە (٣٦،٩٢٪) بەربژێر، لە بەرامبەردا پارێزگای قادسیە بە رێژەی(١٧،٢٧٪) کەمترین بەربژێری ژنی تێدایە.
 
بە گوێرەی ژمارەی کاندیدەکانیش پارێزگای بەغداد زۆترین کاندیدی ژنی تێدایە بە (٢٩٧) کاندید و پارێزگای دهۆکیش کەمترین ژمارەی کاندیدی ژنی تێدایە بە (٧)کاندید.
 
 
داتای ژمارەو رێژەی بەشداری کاندیدانی ژن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق
 
”لە ئاستی کوردستان پارێزگای دهۆک کەمترین کادیدی ژنی تێدایە“
 
لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (٤٩)ژن کاندیدن واتە بە رێژەی (٣٦،٠٢٪) ژنان لە هەرێمی کوردستان دەچنە ململانیەکانی ئەم هەڵبژاردنەوە.
 
بەشێوەیەک پارێزگای سلێمانی زۆرترین بەربژێری ژنی تێیدایە بە (٢٤) کاندید، دوابەدوای ئەو پارێزگای هەولێر دێت بە (١٨) کاندید، هەروەک پارێزگای دهۆک لە ئاستی کوردستان کەمترین بەربژێری ژنی تێدایە کە (٧) کانیدیدیان لە رەگەزی مێیە.
 
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (٢٠١٨)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژنان لە کۆی (٣٢٩) کورسیدا توانیان (٨٤)کورسیی بەدەست بهێنن.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,339,349     ژمارەی میوان 2780

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە