سەرۆکی یەکێتی کۆمسیۆنی ئەوروپا: لەبەر ژن بونم لە ئەنقەرە سوکایەتیم پێکرا

2021/05/01    706 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بەتوڕەیەوە ئیدانەی سوکایەتی دەوڵەتی تورکیایی کرد، بەوهۆیەی لە کاتی سەردانی بۆ ئەو وڵاتە لە پرۆتۆکۆڵی پێشوازی کورسی بۆ دانەنرابو دەڵێت”تەنها هۆکار بۆ ئەو سوکایەتیە ژن بونم بوە“.
 
 
ئۆرسولا ڤان دێرڵین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە گفتوگۆیەکیدا بە توڕەییەوە باسی سەردانەکەی ٦ نیسان بۆ وڵاتی تورکیا کرد وتی: ”کورسیان بۆ من دانەنا لەکاتی پشوازی، لە کاتێکدا ئەردۆغان و چارلێز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا لەسەر کورسی ئامادەکراو دانیشتبون، ئەمە نیشانەی بێ ڕێزی بو بە ژنانی سیاسەتمەدار“.
 
 
لەم گرتە ڤیدیۆیەی کاتی سەردانەکە پەشۆکانی 'ڤان دێر ڵین' دەردەکەوێت کە دەبینێت دو پیاوەکە لەسەر دو کورسی ئامادەکراو دانیشتون و داوا لە ئەویش دەکەن لەسەر قەنەفێکی تەنیشتی ئەوانەوە دانیشێت.
 
 
”ژن بونم بە هۆکاری سوکایەتیەکە دەزانم“
 
 
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ژن بونی بە هۆکار دەزانێت بۆ ئەو بێڕێزیەی بەرامبەری کرا و دەڵێت: ”هیچ پاساوێکم بۆ چۆنیەتی ئەو مامەڵەکردنیان نابینم، بۆیە وای بۆ دەچم لەبەر ژن بونم بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا کردوم لە کاتەدا وەکو ژنێک هەستم بە ئازار و تەنیایی کرد“.
 
 
 
هەروەک چارلێز میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا لەوبارەیەوە وتی:  ”بەهۆی رەوشی خراپی ماف و ئازادییە سەرەتاییەکان، لەوانە نەبونی مافی ژنان لە تورکیا، پەیوەندی ئابوریان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا قورس دەبێت“.
 
 
”ئەمە دەریخست بۆمان دەبێت بەردەوام بین لە داکۆکیکردن لە ژنان“
 
 
لە کۆتایی قسەکانیدا 'ڤان دێر ڵین' ئاماژەی بەوەکرد هەرگیز چاوەڕێی وەها هەڵوێستێک نەبوە ”من سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، چاوەڕێم دەکرد لە کاتی سەردانی تورکیادا وەک پێگەکەم مامەڵەم لەگەڵدا بکرێت، بەڵام وانەبو“.
 
 
لەگەڵ ئەوەشدا وایدەبینێت ئەم روداوە بۆیسەلماندن دەبێت کاربکەن تاکو ژنان هەمیشە و لە هەمو شوێنێک یەکسان بە پیاوان مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت.
 
ڤان دێر ڵین، ساڵی (١٩٥٨) لە وڵاتی ئەڵمانیا لە دایک بوە، لە (٢/٧/٢٠١٩) وەک سەۆکی کۆمسیۆنی یەکیتی ئەوروپا دەستبەکاربو، لەماوەی کاری سیاسیدا سێ جار پلەی وەزیری لە وڵاتەکەی وەرگرتوە.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,360,852     ژمارەی میوان 2990

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە