عێراق لە یاسای بوجە پاڵپشتی ژنان دەکات

2021/04/01    661 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە پرۆژە یاسایی بوجەی ئەمساڵی عێراق بۆ یەکەمجار بڕگەیەکی تایبەت بە خەرجکردنی بوجە بۆ پرسی ژن و یەکسانی جێندەری جێگیرکرا.‏
 
رێــــزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی ئەو بڕگەیەوە رایگەیاند: لە پرۆژە یاسایی بودجە بڕگەیەک زیادکراوە بۆ تەڕخانکردنی ‏بودجــەی پێویست بۆ پرسی جێندەر وجێبەجێکردنی بڕیاری ۱۳۲٥ نەتەوەیەکگرتوەکان بەمەبەستی پاڵپشتی کردن لە ژنانی عێراق.‏
 
بڕیاری ١٣٢٥ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، لەساڵی (٢٠٠٠) دەرکراوە  بەناوی ژن و ئاشتی و ئاسایش، بۆ ئەو وڵاتانەبو، کە شەڕ ئێخەی ‏گرتون لە نێویشیاندا عێراق، لە پرۆژە یاسای بوجەی ساڵی (٢٠٢١)  مادەی ٢٩ بڕگەی شەشەم جەخت لە خەرجکردنی ئەم بوجەیە کراوەتەوە، بەمەش کار دەکرێت بۆ جێگیرکردنی پێگەی ژن لە ناوەندی بڕیار.
 
 


Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,600,938     ژمارەی میوان 1134

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە