لە گەرمیانەوە داوا دەکرێت دەستدرێژیی سێکسی بەناوی ھاوسەرگیرییەوە رابگیرێت
ھەواڵ
2020/11/30 , بینین : 641
 
* نەوژین
 
لە ژێر دروشمی "دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر مناڵان بەناوی هاوسەرگیریەوە رابگرن"، بەشێک لە رێکخراوەکانی ژنان و نوسینگەی مافی مرۆڤ لە گەرمیان گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
 
ڤیان سابیر، بەرپرسی نوسینگەی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان (PDO) لە گەرمیان، بە نەوژینی راگەیاند: گردبونەوەکەیان بۆ کۆتایی هێنانە بە هاوسەگیری کچانی نەوجوان کە بەشێوەیەکی زەق هەست بەدەرکەوتنی دەکەن.
 
وتیشی: ئەمەش بونە قوربانی کچانە لە تەمەنێکی مناڵیەوە، بۆیە نیگەرانین و چالاکیەکانیشمان دژ بەم هاوسەگیریە بەردەوامی دەبێت.
 
ئەم چالاکییەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردودا ھەواڵی بەشودانی دو کچی مناڵ بە دو پیاو کە ھاوسەری دیکەشیان ھەبو، بڵاوبویەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لەنێو چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان دا نیگەرانی زۆری لێکەوتەوە.
 

 

 

زۆرترین بینراوەکان